دوای شکانی بۆریی ئیفراز سێ؛ 15 کاتژمێر بۆ گەڕانەوەی ئاو بۆ گەڕەکەکانی هەولێر پێویستە

شەیری بکە لە:
دوای شکانی بۆریی ئیفراز سێ؛ 15 کاتژمێر بۆ گەڕانەوەی ئاو بۆ گەڕەکەکانی هەولێر پێویستە

دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز

ئاڤا نیوز

بەیانیی ئەمڕۆ بۆریی سەرەکیی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە ناو وێستگەکەدا شکا، بەهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی پایتەخت ڕاوەستاوە؛ تیمەکان دەستیان بە چاککردنەوە کردووە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو درەنگانی ئەمشەو دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی ئیفراز سێ یەکێکە لە سەرچاوەکانی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ کەرتی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، بە وەستانی گرفتی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو خێزانانە دروست دەبێت کە دەکەونە نێوان ڕێگای شەقڵاوە تاوەکو ڕێگای کەرکووک.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 8:30ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە (11-1-2026) بۆریی ئاوی پڕۆژەی ئیفراز سێ شکاوە، بەهۆیەوە گەیشتنی ئاو بە گەڕەکەکانی سەر شەقامی 60 مەتری، بەشێک لە 40 مەتری و زۆربەی گەڕەکەکانی ناوەوەی شەقامی 120 مەتری لە بەری ڕۆژهەڵات وەستاوە.

لێدوانی فەرمی: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: "تیمەکانمان ئێستا سەرقاڵی بەتاڵکردنەوەی بۆرییەکانن تاوەکو دەست بە چاککردنەوەی شوێنی شکانەکە بکەن. پێشبینی دەکەین لە ماوەی 12 بۆ 15 کاتژمێری داهاتوودا ئاو بگەڕێتەوە بۆ ئەو گەڕەکانەی بێ ئاو بوون."

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی ئاو داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەم ماوەیەدا دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن و تانکییەکانیان بەفیڕۆ نەدەن تاوەکو پڕۆسەی چاککردنەوەکە تەواو دەبێت و لێشاوی ئاو دەگەڕێتەوە ناو تۆڕەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ