لە ساڵێکدا زیاتر لە 500 ئۆتۆمبێل تابلۆیان بە کۆدی هەڵەبجە بەستووە

شەیری بکە لە:
لە ساڵێکدا زیاتر لە 500 ئۆتۆمبێل تابلۆیان بە کۆدی هەڵەبجە بەستووە

دیمەنی لەچاپدانی تابلۆی کۆدی هەڵەبجە

ئاڤا نیوز

دوای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، یەکێک لەو خزمەتگوزارییانەی بۆ پارێزگاکە دابین کرا، دانانی کۆد و تابلۆی تایبەت بە ئۆتۆمبێل بوو؛ لە ماوەی ساڵێکدا سەدان هاووڵاتی کۆد و ژمارەی تایبەتی هەڵەبجەیان وەرگرتووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 
هەر هاونیشتمانییەکی هەڵەبجە کە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە، دەتوانێت ببێت بە خاوەنی تابلۆی ژمارە هەڵەبجە بە کۆدی 23 کە تایبەتە بەو پارێزگایە.

لێدوانی فەرمی: عەتا بەهرام، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە ئاڤای گوت: "لە ماوەی یەک ساڵدا، 556 ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک تابلۆیان هەڵەبجەیە؛ بەگوێرەی قەبارەی ئۆتۆمبێلەکە تێچووەکەی دیاری دەکرێت."

باکگراوند: ڕۆژی 2024-02-22 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجەی ڕاگەیاند و یەکەم تابلۆی چاپکراوی بە ڕزگاربوویەکی ئەنفال و کیمیاباران بەخشی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ