لە قەڵادزێ هەوڵی دزینی بگۆڕێکی کارەبا دراوە

شەیری بکە لە:
لە قەڵادزێ هەوڵی دزینی بگۆڕێکی کارەبا دراوە

لە قەڵادزێ هەوڵی دزینی بگۆڕێکی (محاویلە) کارەبا دراوە

ئاڤا نیوز

شەوی ڕابردوو لە سنووری قەزای قەڵادزێ، هەوڵی دزینی بگۆڕێکی (محاویلە) کارەبا دراوە، بەڵام نەتوانراوە بگۆڕەکە ببردرێت؛ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، شەوی ڕابردوو لە سنووری پشدەر، چەند کەسێک هەوڵیان داوە بگۆڕێکی کارەبا بدزن کە لە گردی حوسنی بۆ بیری غاباتی قەڵادزێ دانراوە.

٠ وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەو کەسانە دوای ئەوەی هەموو پێداویستییەکانی بگۆڕەکە لێ دەکەنەوە و دەیخەنە خوارەوە، بەڵام ناتوانن بیبەن؛ دواتر تیمەکانی کارەبا بگۆڕەکەیان بۆ هۆبەی کارەبای قەڵادزێ گواستووەتەوە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبا، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونن بۆ دۆزینەوەی بکەران و ڕادەستکردنیان بە یاسا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ