
دیمەنی هێزەکانی هێزە چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا لەنێو گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات، تاوانی گەورە بەرامبەر بە کورد لە حەلەب کراوە، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات جەنگی ناوخۆییە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئەنجامی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی زۆرینە کوردنشینی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان ئاوارە بوون و ژمارەیەکیشیان شەهید و بریندار بوون، جگە لە شەهید بوونی دەیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ڤیدیۆی تۆمارکراومان لایە، چەکدارانی سوپای سووریا تەرمەکان دەسووتێنن و گەنج و منداڵ دەستگیر دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن و دواتر خۆشحاڵی خۆیان بە ئاهەنگ گێڕان دەردەبڕن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، هێزەکانی هەسەدە لە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود نین، تەنیا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەوێن، لە ئەنجامی هێرشەکان 50 ئەندامی ئاسایش کوژراون، بەشێکیان تەرمەکانیان سووتێنراون، تەنانەت یەکێکیان دڵی دەرهێنراوە.
سەرۆکی ڕوانگەکە دەڵێت: دۆخەکە سەختە، تاوان لە شێخ مەقسوود ئەنجامدراوە، تەحەددای حکومەتی سووریا دەکەم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی پێکبهێنێت بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و لێکۆڵینەوە لەوەی ئایا هێزەکانی هەسەدە ناوچە مەدەنییەکانی کردووەتە ئامانج و خەڵکی مەدەنی لە حەلەب کوشتووە یان نا.
لەلایەکی دیکەوە: ڕامی عەبدولرەحمان ئاماژە بۆ پێشهاتێکی مەترسیدار دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەوەی ئەمڕۆ جێی نیگەرانیی ئێمەیە ئەوەیە سووریا تێوەگلاوە لە شەڕێکی ناوخۆدا و لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دوو ڕووی هەیە. ئەم زنجیرەیە دەستدرێژییانە لە کەناراوەکانی سووریا بە کوشتنی عەلەوییەکان دەستیپێکرد، پاشان درووزەکان لە سوەیدا کۆمەڵکوژ کراون ئینجا نۆرەی کورد هات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





