ڕەوتی حیکمە: کاندیدبوونی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بە تەواوی یەکلایی نەبووەتەوە

شەیری بکە لە:
ڕەوتی حیکمە: کاندیدبوونی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بە تەواوی یەکلایی نەبووەتەوە

نووری مالیکی، سەرۆکی حیزبی دەعوەی ئیسلامی

ئاڤا نیوز

ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی دووپاتی کردەوە، کشانەوەی محەممەد شیاع سوودانی لە کێبڕکێ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، هاوکات کاندیدکردنی نووری مالیکی کۆتایی نییە و یەکلایی نەکراوەتەوە.

وێنە گەورەکە: کێبڕکێی نێوان لایەنە شیعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردەوامە، تا ئێستا بەفەرمی کەسێک بۆ ئەو پۆستە یەکلا نەکراوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد عیساوی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: پرسی سەرۆکوەزیران لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕێژەی 80% یەکلایی بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا کاندیدبوونی مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران بە فەرمی و بە شێوەی کۆتایی یەکلایی نەکراوەتەوە، کۆبوونەوەی دوێنێی چوارچێوەکە ڕوون بوو، ئەگەر ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە بکرایە بە فەرمی ڕادەگەیەنرا.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عیساوی، کشانەوەی سوودانی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران یەکێکە لەو پرسانەی کە باسی لێوە دەکرێت، بەڵام تا ئێستا بابەتەکە کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو دوای هەڵبژاردنی سەرۆکیکۆمار تەواو دەبێت و بە فەرمی ڕادەگەیێنرێت.

لەلایەکی دیکەوە: مەحموود حەیانی، ئەندامی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڤای ڕاگەیاند: سوودانی لە کێبڕکێکە کشاوەتەوە و مالیکی تاکە کاندیدی هاوپەیمانێتییەکەیە و پێدەچێت بەشێک لە کاندیدەکانی دیکە بکشێنەوە.

حەیانی ئەوەشی ڕاگەیاند؛ "کاندیدکردنی مالیکی قبووڵکردن و ڕەزامەندیی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە؛ تەنانەت ئەمریکاش هیچ ڕەخنە و ڤیتۆیەکی نییە سەبارەت بە کاندیدکردنی، هاوکات کورد و سوننەش پاڵپشتیی کاندیدکردنی مالیکی دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ