هەیبەت حەلبووسی بە بڕیارە تاکلایەنەکانی نەریتی سیاسی دەبەزێنێت

شەیری بکە لە:
هەیبەت حەلبووسی بە بڕیارە تاکلایەنەکانی نەریتی سیاسی دەبەزێنێت

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

کەمتر لە دوو هەفتە بەسەر هەڵبژاردنیدا تێدەپەڕێت، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، تاوەکو ئێستا زنجیرەیەک بڕیاری تاکلایەنەی دەرکردووە، ئەمەش نیگەرانیی لای لایەنەکانی دیکە دروستکردووە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، حەلبووسی بەبێ گەڕانەوە بۆ جێگرەکانی کە یەکێکیان کوردە و ئەوەی دیکە شیعەیە، کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دادەنێت، ئەمەش پێچەوانەی ماددە نۆی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە، هاوکات دەستیکردووە بە گۆڕانکاری لە پۆستەکانی ناو دیوانی پەرلەمان، ئەمەش پێشێلکردنی بنەمای هاوبەشییە.

لەلایەکی دیکەوە: لە دانیشتنەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی تایبەت بە داهاتی نانەوتی، حەلبووسی داوای کردووە ئەو داهاتەی هەرێمی کوردستان دەیداتە بەغدا زیاد بکرێت، لە کاتێکدا حکومەتی فیدراڵ هێشتا لە قۆناغی کاربەڕێکەردایە و پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێ تەواو نەبووە.

کاردانەوەکان: هەردوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنە کوردستانی و شیعییەکان نیگەرانیی خۆیان لەم هەنگاوانە دەربڕیوە. لایەنی کوردی جەخت دەکاتەوە هەمیشە پشتیوانی دامەزراوەی یاسادانانن، بەڵام پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، ڕێککەوتنە سیاسییەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن، نەک بە بڕیاری پێشوەختە و تاکلایەنە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ