پارتی و یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کابینەی دەیەم وەڵامی کۆتایی یەکتر دەدەنەوە

شەیری بکە لە:
پارتی و یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کابینەی دەیەم وەڵامی کۆتایی یەکتر دەدەنەوە

وێنەی دوایین کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان و پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بڕیارە لەم هەفتەیە پارتی و یەکێتی کۆببنەوە و وەڵامی کۆتایی یەکتر بدەنەوە، ئاڤا زانیویەتی لە ئێستا لەیەک نزیکبوونەوەیەکی باش لەنێوان هەردوولا هەیە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوونەتەوە، باسی دوایین کۆبوونەوەیان کردووە لەگەڵ یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان، بۆ ئەوەی بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کە 28ـی ئەم مانگە دوایین وادەیە، بگەنە رێککەوتن و دەست بە هەنگاوەکان بکرێت.

ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: یەکێتی هاوکار و هەماهەنگ بێت لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرێت و دواتر مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕابسپێردرێت. لە بەرامبەردا پارتی کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بکشێنێتەوە و پشتیوانی کاندیدی یەکێتی بکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی ئێستا لەیەک نزیکبوونەوەیەکی باش هەیە لەنێوان پارتی و یەکێتی، یەکێتیش چاوەڕوانی وەڵامی پارتییە بۆ ئەوەی دەست بە هەنگاوەکان بکرێت.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێکی تر کۆببنەوە و قسەی کۆتایی بۆ یەکتر ببەنەوە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی وادەی کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ئەم چوارشەممەیە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ