لە هەولێر کردنەوەی پێشانگەیەکی تایبەت بە بەرهەمی سووری هەڵوەشێنرایەوە

شەیری بکە لە:
لە هەولێر کردنەوەی پێشانگەیەکی تایبەت بە بەرهەمی سووری هەڵوەشێنرایەوە

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر

ئاڤا نیوز

وەک هەڵوێستێک بەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، ئەو پێشانگایەی بەرهەمەکانی وڵاتی سووریا کە بڕیار وابوو لە 26ـی ئەم مانگە لە هەولێر بکرێتەوە، هەڵوەشێنرایەوە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەو پێشانگەیەی کە بڕیار بوو لە 26ـی ئەم مانگە بۆ بەرهەمە سوورییەکان لە هەولێر بکرێتەوە، هەڵوەشێنرایەوە."

هۆکارە زانراوەکان: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتوون، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی پێشانگەکە، وەک وەرگرتنی هەڵوێستێکە بەرامبەر بە هێرشی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب، کە بەهۆیەوە جگە لە کووشتن و بەدیلگرتن، هەزاران ژن و منداڵی کورد لە ماڵ و حاڵیان ئاوارە و دەربەدەربوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشووتریش لە کاتی ڕیکلامکردن بۆ کردنەوەی ئەم پێشانگەیە، بەهۆی دانانی ئاڵای سووریا و ئاڵای عێراق بەبێ ئاڵای کوردستان، پارێزگاری هەولێر بڕیاری ڕاگرتنی پێشانگەکەیدا، بەڵام دوای دانانی ئاڵای کوردستان ڕێگەیان پێدرایەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ