ئەمریکا بژاردەکان بۆ لێدانی ئێران ئامادە دەکات و ئێرانیش هەڕەشەی تووند دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بژاردەکان بۆ لێدانی ئێران ئامادە دەکات و ئێرانیش هەڕەشەی تووند دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ساتی ئەنجامدانی هێرشەکەی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی ئەمریکا ئەم ماوەیە، لێدوانی زۆری هەیە لەسەر ئێران، ڕۆژنامەیەکی ئەمریکاش کۆمەڵێک زانیاریی لەبارەی ئەو بژاردانە بڵاو دەکاتەوە کە بەرپرسانی ئەمریکا بۆ پرسی ئێران تاوتوێیان کردووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکی گفتووگۆی سەرەتاییان کردووە لەسەر جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ لێدان لە ئێران و کۆمەڵێک بژاردەیان خستووەتە بەردەم سەرۆکی ئەمریکا.

 

بژاردەکان: یەکێک لە بژاردەکان کە خراوەتەوە بەردەم ترەمپ، ئەوەیە، کە هێرشێی ئاسمانی سنووردار بکرێتە سەر هەندێک پێگە و ئامانجی سەربازی ئێران. لەگەڵ ئەوەیشدا هێرش بکرێتە سەر هەندێک شوێنی ناسەربازیی لە تارانی پایتەختی ئێران، یان هێرش بکرێتە سەر ئەو شوێنانەی کە پەیوەندییان بەو هێزە ئەمنیانەوە هەیە کە خۆپیشاندەران دەکوژن.

 

زانیاری زیاتر: بەگوتەی بەرپرسانی ئەمریکا کە بۆ نیویۆرک تایمز قسەیان کردووە، بەپێویستیان زانیوە پێشبینی ئەوە بکرێت کە ئێران لەوانەیە هێرشی پێچەوانە ئەنجام بدات، مەسەلەن هێرش بکاتە سەر شوێنە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەرپرسانی ئەمریکا پێشبینی ئەوەشیان کردووە ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئێران، ڕەنگە خەڵک هاوسۆزی خۆی بۆ حکومەت دەرببڕێت.

 

ڕیکارە بە پەلەکەن: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەم ناوچەیە وتوویانە، پێش هەر هێرشێک، سەرکردایەتی سەربازیی ئەمریکا دەبێت زووتر ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی خۆمان کۆ بکەینەوە و سیستەمەکانی بەرگریمان باش ئامادە بکەین.

 

هەنگاوی داهاتوو: لەسەر هەموو ئەمانە، هێشتا ترەمپ بڕیاری کۆتایی نەداوە، لەگەڵ ئەوەیشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، با بەرپرسانی ئێران یاری لەگەڵ سەرۆک ترەمپ نەکەن، ئەگەر وتی شتێک دەکەم هەر دەیکات.

 

لێدوانی فەرمی لایەنی بەرامبەر: محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، ئەگەر ئەمریکاو ئیسرائیل هێرش بکەنە سەر ئێران، ئێمەیش هێرش دەکەینە سەر هەموو خاکی ئیسرائیل و هەموو بنکە سەربازی و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج.

 

هەڵوێستی ئیسرائیل: سێ سەرچاوە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان وتووە: ئیسرائیل کەوتووەتە ئەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشی، بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

 

هاوکات، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەتەلەفۆن قسەیان کردووە، گفتووگۆیان کردووە لەسەر مەسەلەی هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران، بەڵام ئەوە روون نییە بە دیاریکراوی چییان وتووە.

 

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش بە گۆڤاری ئیکۆنۆمیستی وتووە: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، سزای زۆر توند دەدرێت.

 

 

باکگراوند: سوپای ئەمریکا لە ڕۆژی 22-6-2025، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشی کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و دواتر ڕایگەیاند ئەگەر دووبارە بونیادیان بنێتەوە دووبارە هێرش دەکەینەوە سەر وێستگەکان و ئێران نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی و تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ