سوپای عەرەبی سووریا: هەسەدە هێز و چەکی قورسی جووڵاندووە

شەیری بکە لە:
سوپای عەرەبی سووریا: هەسەدە هێز و چەکی قورسی جووڵاندووە

دیمەنی شەڕڤانێکی هەسەدە

ئاڤا نیوز

سوپای عەرەبی سووریا دەڵێت، هەسەدە چەکی قورسی جوڵاندووە لە میحوەری دێرحافر کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، لە بەرامبەردا ئەوانیش کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی سانا کە ئاژانسی میدیایی فەرمی حکومەتی سووریایە، لە زاری دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاوی کردۆتەوە، هەسەدە هێزێکی زۆر و چەکی قورس و مامناوەندی هێناوەتە ناوچەکە، بەڵام هێشتا مەبەستی ئەو جووڵانە دیار نییە.

لە بەرامبەردا سوپای سووریا هێزەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو، هێڵەکانی بەرگری بەهێز کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە ڕاگەیێنراوێکدا جەخت دەکاتەوە، هیچ ئامادەکارییەکی نائاسایی لە ئارادا نییە و ئەو کۆبوونەوانەی بینراون، تەنیا هاووڵاتییانی مەدەنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوون کە بۆ پێشوازیکردن لە بریندارەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە کۆببوونەوە، نەک بۆ مەبەستی سەربازی.

هەسەدە ئاماژە بەوە دەکات ئێوارەی دوێنێ سوپای عەرەبی سووریا بە درۆنی خۆکوژ ناوچەکەی بۆردوومان کردووە، بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەست داوە.

هەسەدە وەک بەڵگە، وێنەی پاشماوەی ئەو مووشەکانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن درۆنە تورکییەکانەوە ئەمڕۆ ئاراستەی دامەزراوەیەکی ناوچەی "مەسکەنە" کراون و زیانی ماددییان لێکەوتووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ