پارێزگاری حەلەب ئەنجامدانی ئاهەنگ و کۆبوونەوەی جەماوەری قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
پارێزگاری حەلەب ئەنجامدانی ئاهەنگ و کۆبوونەوەی جەماوەری قەدەغە دەکات

دیمەنی گەڕەکی ئەشرەفییە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

پارێزگاری حەلەب، لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا قەدەغەکردنی هەر جۆرە ئاهەنگگێڕان و کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی لە گەڕەک و گۆڕەپانە گشتییەکانی شارەکە ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب لە ڕاگەیێنراوێکدا داوای لە لێپرسراوانی ئایینی کرد لە مزگەوت و کەنیسەکاندا تەنیا داوای دوعای شیفا بۆ بریندارەکان و ڕەحمەت بۆ قوربانییان بکەن. گوتیشی: ئەم بڕیارە دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی ئەمنیی حەلەب دێت و ئامانج لێی پاراستنی سەلامەتیی گشتی و ڕێگریکردنە لە هەر پشێوییەک لەم قۆناغە هەستیارەدا، تاوەکو تەواوی ڕێکارە ئەمنییەکان بە کۆتا دەگەن و سەقامگیریی هەمیشەیی دەچەسپێت.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی غەریب، پاراستنی ئاسایش  ئێستا بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە و پێویستە هاووڵاتیان بە تەواوی دووربکەونەوە لە هەر گردبوونەوەیەک کە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەوە هەبێت، چونکە لایەنە پەیوەندیدارەکان هێشتا سەرقاڵی جێگیرکردنی ئارامین.

پارێزگاری حەلەب دڵنیایی دایە دانیشتووان کە شارەکە ئارامە و تەنیا لە ڕێگەی هۆشیاری و پابەندیی خەڵکەوە دەتوانرێت ئەم قۆناغە بە سەلامەتی تێپەڕێنرێت.

داوای هاوکاریی تەواوی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کرد بۆ ئەوەی جێگیریی شارەکە بەردەوام بێت و پڕۆسەی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی خێراتر ببێت، تاوەکو هەموو ئاسەوارە ئەمنییەکان بە تەواوی لەناو دەبرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ