ئیسپانیا پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی حەلەب دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسپانیا پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی حەلەب دەکات

دیمەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

حکومەتی ئیسپانیا پێشوازی لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی شاری حەلەب دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا حکومەتی ئیسپانیا داوا لە هەردوولا دەکات پابەندی تەواوی ناوەڕۆکی ئاگربەستەکە بن و گفتوگۆکان دەست پێ بکەنەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە 10ـی ئاداری ساڵی ڕابردوو لەسەری ڕێککەوتبوون.

لە بەشێکی تری ڕاگەیێنراوەکەدا، ئیسپانیا دووپاتی کردەوە، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی گەلی سووریا بۆ بەدیهێنانی پرۆسەیەکی گواستنەوەی سیاسی ئاشتییانە و گشتگیر، بە شێوەیەک کە ڕێز لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری و یەکێتی سووریا بگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ