هاوسەرۆكێكی پەیەدە: پەنابردنە بەر ڕێگەی سەربازی دوایین بژاردەی ئێمەیە
- هەواڵ
- 12 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە لە قامیشلۆ ڕایگەیاند، سوپای عەرەبیی سووریا، بە ئەنقەست هەوڵیدەدا هەسەدە پەلكێشی نێو شەڕی سەر دوو گەڕەكە كوردییەكەی حەلەب بكات، بەڵام هەسەدە ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەكەدا كرد و نەكەوتە نێو تەڵەكەوە، دەڵێت، پەنابردنە بەر ڕێگەی سەربازی کۆتا بژاردەی ئێمەیە".
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج ڕۆژ هێرش و بۆردوومانی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا بە سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب بەردەوام بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی سڤیل و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید و بریندار بوون، نزیکەی 150 هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
لێدوانی فەرمی: ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە لە قامیشلۆ تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، هێرشكردنە سەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لەلایەن دەسەڵاتی عەرەبی سووریاوە هەڕەمەكی نەبوو، بەڵكو چوار مانگ پێش ئێستا بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو، دەسەڵاتی دیمەشق هەوڵی زۆریشی دا، هەسەدە بخزێنێتە نێو تەڵەكەوە، بەڵام ژیرانە مامەڵەمان لەگەڵ دۆخەكەدا كرد.
ئاڵدار خەلیل دەڵێت، توركیا نایەوێت دۆخی سووریا سەقامگیر بێت و بوونی كورد لە سووریای نوێدا بەهەموو جۆرێک ڕەت دەكاتەوە، بەڵگەش بۆ ئەوە؛ بە درێژایی ڕۆژانی شەڕەكە، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە هاتووچۆی دیمەشقی دەكرد. هەڵگیرساندنی ئەو شەڕە لەكاتێک بوو كە كورد و دیمەشق لە سەروبەندی ڕێككەوتن بوون لەبارەی دۆسیەی ئەمنی و سەربازی و سەرقاڵی پێكهێنانی لیوای هاوبەشی سەربازی بوون.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی خەلیل، هەڵوێستی كوردانی هەموو جیهان، جێگەی ڕێز و پێزانین بوو، سەلماندییان لە پرسە نەتەوەییەكاندا كورد یەكدەنگە. سوپاسێكی تایبەتی سەركردایەتی و خەڵكی هەرێمی كوردستانیشی كرد كە هاوهەڵوێست و هاوسۆزی گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بوون، ئەو هەڵوێستە بەرز دەنرخێنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






