ڕوانگەی سووری: ئەحمەد شەڕع بکوژی کوردە و نابێت ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتەکەی بکرێت
- هەواڵ
- 12 کانوونی دووەم

دیمەنی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە گەڕەکی شێخ مەقسوود. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هێرشێکی تووند دەکاتە سەر ئەحمەد شەڕع و حکومەتەکەی، ڕایدەگەیەنێت کورد ئەو دەسەڵاتە قبووڵ ناکات کە کۆمەڵکوژیی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئەنجام داوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی کورد و هێزەکانی ئاسایش ناوخۆ شەهید و بریندار بوون، سەرەڕای ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دروشمی "کورد لەسەر چاومانن" تەنیا چەواشەکارییە، چونکە ئەو هێزانەی پێشتر کۆمەڵکوژییان لە ناوچەکانی کەناراوەکان ئەنجام دا، ئێستا بە پشتیوانیی نێودەوڵەتی و کەسانی وەک تۆم باراک خەریکی پاکتاوی ڕەگەزیی کوردن و دەیانەوێت مێژووی خوێناوی لە شارەکەدا دووبارە بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەحمەد شەرع کە لەلایەن هەندێک وڵات و دۆناڵد ترەمپەوە وەک پاڵەوان نیشان دەدرێت، هێزەکانی لە ئۆزباکی و چیچانی پێکهاتوون و خاوەنی بیرکردنەوەی داعشیین.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ڕوانگەکە داوای لە نوێنەرانی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات کرد، داوای لێپرسینەوە لەو لایەنە نێودەوڵەتییانە بکەن کە پشتیوانی لە "بکوژانی کورد" دەکەن و ڕێگە نەدەن هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەو حکومەتە واژۆ بکرێت کە دەستی بە خوێنی مەدەنییەکان سوورە و ناسنامەی نەتەوەیی کورد ڕەت دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






