لە ڕووداوێکی هاتووچۆ خوشک و برایەک لە ڕێگای قوتابخانە گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

دیمەنی خوشک و براکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە گوندی سەرنەوسەی سەر بە ناحیەی وەرتێ، ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو خوشک و برای تاقانە کە پێکەوە بەرەو قوتابخانە بەڕێگاوە بوون.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ یەکشەممە، زەمەن زریانی تەمەن 11 ساڵ و هەناسە زریانی خوشکی، وەک هەموو ڕۆژەکانی دیکە بەرەو قوتابخانە بەڕێکەوتن. بەڵام لە ناکاو ئوتومبێلێکی جۆری پیکاب بە خێراییەکی زۆر کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە هەردووکیاندا کێشا.
دوای ڕووداوەکە، مامۆستایەکی قوتابخانەکەیان و برایەکی گەیشتوونەتە شوێنەکە و بینیویانە هەردوو قوتابییەکە بە سەختی بریندار بوون و خوێنێکی زۆر لە سەریان دەچۆڕێت. خێرا بەرەو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران گواستراونەتەوە، بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی مامۆستاکەیان کە بە گریان و هاوارەوە لە ڕێگا بانگی کردوون، منداڵەکان بێ ئاگا بوون و پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانیان سپاردووە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر بەرەڤان سەباح، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند: "دوو تەرم گەیشتنە نەخۆشخانەکەمان کە خوشک و برایەک بوون بە ناوەکانی (زەمەن) و (هەناسە). بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە و پێش گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە، گیانیان لەدەستدابوو."
لەلایەکی دیکەوە: شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، وردەکاری زیاتری ئاشکرا کرد و بە ئاڤای گوت: "شۆفێرەکە تەمەنی 17 ساڵە، بەبێ پرسی دایک و باوکی ئوتومبێلەکەی بردووە. لە ئێستادا دەستبەسەر کراوە و لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە."
داواشی لە دایکان و باوکان کرد، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نەدەن منداڵەکانیان بەبێ مۆڵەتی شۆفێری ئوتومبێل لێبخوڕن، بۆ ئەوەی چیدی کارەساتی وا دڵتەزێن دووبارە نەبنەوە و خێزانەکان جەرگبڕ نەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





