دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیار لە دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی دەدات
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە، لاهوور شێخ جەنگی لە سلێمانی دادگایی بکرێت، بەڵام سەرۆکی تیمی پارێزەرانی ناوبراو بە ئاڤای گوت، "دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێت کە لە هەولێرە، بەمەبەستی دیاریکردنی دادگای تایبەتمەند بە بینینی دۆسیەکە".
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی بوونی گومانی سەربەخۆیی دادگای سلێمانی، تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی چەند جارێک داوایان کردبوو، دۆسیەکەی بگوازرێتەوە دادگای هەولێر.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤای گوت، "بڕیاردرا کەیسەکە بگوازرێتەوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت، کە دادگاییەکە لە هەولێر بەڕێوەبچێت یان سلێمانی."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتا لاهوور شێخ جەنگی بە ماددەی 56 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، ئەو ماددەیە تایبەتە بە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. بەڵام دوای ڕووبەڕوونەوە چەکدارییەکەی لالەزار و دەستگیرکردنی، ماددەکەی گۆڕا بۆ 406 کە تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست.
باکگراوند: شەوی 22ـی ئابی ساڵی ڕابردوو، هێزێکی زۆری کۆماندۆی یەکێتی هەڵیکوتایە سەر شوێنی حەوانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای سێ کاتژمێر شەڕکردن، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستگیرکران و تا ئێستا لە زیندانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






