لەپێناو کوردانی حەلەب دایکانی ئاشتی بەرەو ئەنقەرە بەڕێ دەکەون

شەیری بکە لە:
لەپێناو کوردانی حەلەب دایکانی ئاشتی بەرەو ئەنقەرە بەڕێ دەکەون

دیمەنی دایکانی ئاشتی

ئاڤا نیوز

تا دێت کاردانەوەکان بەرامبەر هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب زیاتر دەبێت و دایکانی ئاشتییش ئەمڕۆ لە چەندین شاری تورکیا و باکووری کوردستان، بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێ دەکەون.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ دایکانی ئاشتی لە ئامەد، ئێلهـ، مێردین، شرنەخ، ئەدەنە، مێرسین و ئیزمیر گردبوونەوە و ڕایاگەیاند ناتوانن دەستەوەستان دابنیشن بەرامبەر هێرشکردن و کوشتنی خوشک و برا کوردەکانیان لە حەلەب، تورکیاش بەوە تۆمەتبار دەکەن بە هاوکاری ئەو گروپانەی هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود.

زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەمڕۆ بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتیی تورکیا، دایکانی ئاشتی بەرەو ئەنقەرە بەڕێ بکەون و بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە ئەم هێرشانە لە ئەنقەرە پلانی بۆ دانراوە بۆیە ڕوو لەوێ دەکەن.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: ڕێکخراوی دایکانی ئاشتی لە 1999 دامەزراوە، لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا چالاکە و بە پێویستی دەزانێت کێشەکان بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە و دیالۆگ چارەسەر بکرێن، چونکە جەنگ تەنیا دەبێتە هۆی ماڵوێرانی و کەس تیایدا براوە نابێت.

ئەندامانی ڕێکخراوەکە لەو دایکانە پێک هاتووە لە کاتی شەڕوپێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە ڕۆڵەکانیان گیانیان لەدەست داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ