
یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، مانگی ئاداری ئەمساڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسرییە لە پارێزگای زیقار دەکرێتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کردنەوەی فڕۆکەخانەکە لە کۆتایی ساڵی 2025 دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: کردنەوەی فڕۆکەخانەیەکی نوێ لە عێراق، دەمێکە باسی لێوە دەکرێت، بڕیارە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسرییە لە پارێزگای زیقار بکرێتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو پارێزگایە لەگەڵ وڵاتانی دیکە ڕاستەوخۆ ئەنجام بدرێت و کار ئاسانییەکی زۆریش بۆ هاووڵاتیان بکات.
لێدوانی فەرمی: ڕەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە میانەی سەردانیکردنی بۆ شاری ناسرییە وتی: "ئێستا لە پرۆسەی تاقیکردنەوەی فڕۆکەخانەکەداین، چاوەڕێی هاتنی ئامێری کەشتیوانی ئەوروپییەکان دەکەین لە چوارچێوەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، بەپێی ئەوەی کۆمپانیا جێبەجێکارەکە بەڵێنی پێداوین، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسرییە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا دەکرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئەیلوول ساڵی ڕابردوودا، محێبس ئاشکرای کردبوو، پێشکەوتنی بەرچاوی لە تەواوکردنی فڕۆکەخانەکەی ناسرییە هەیە و ڕێژەی تەواوبوون لە بیناکانی پێکهاتە دەرەکییەکان دەگاتە 95٪ و جەختی لەوە کردەوە فڕۆکەخانەکە لە کۆتایی ساڵی 2025 دەکرێتەوە.
باکگراوند: لە حوزەیرانی ساڵی 2021 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسرییەی دانا. لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ساڵی 2024 وەزارەتی گواستنەوەی عێراق گرێبەستی ڕاوێژکاری بۆ دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسرییە لەگەڵ کۆمپانیای دیزاین و ڕاوێژکاری تورکی "کیکلۆپ دیزاین هێرتز ئینسات" واژۆکرد، هەروەها گرێبەستێکی دیکەی لەگەڵ کۆمپانیای چینی CSCEC واژۆ کردووە.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





