لە دهۆک چارەسەری بریندارەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە دهۆک چارەسەری بریندارەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەکرێت

دیمەنی نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر دوای بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز


بڕیارە ژمارەیەک لە بریندارەکانی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود بهێنرێنە دهۆک و لە نەخۆشخانەکانی دهۆک چارەسەر بکرێن. بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری تەواو کراوە.


چیرۆکی سەرەکی:
ماوەی پێنج ڕۆژ هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب بەردەوام بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان شەهید و بریندار بوون، بەشێک لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە.

زانیاریی پەیامنێر: وەک ئەرکێکی مرۆیی و نەتەوەیی، بەمەبەستی چارەسەرکردن و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ژمارەیەک لە بریندارەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک 12 ئەمبوڵانسی ڕەوانەی دەروازەی سنووریی سێمێلکا کردووە بۆئەوەی بریندارەکان بگوازرێنەوە نەخۆشخانەکان و چارەسەری پێویستان بۆ بکرێت.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک بە ئاڤا میدیای وت: "بەمەبەستی چارەسەرکردن و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ژمارەیەک لە بریندارەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک 12 ئەمبولانسی ڕەوانەی دەروازەی سنووریی سێمێلکا کردووە بۆئەوەی ژمارەیەک لە بریندارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بگوازرێنەوە نەخۆشخانەکان و چارەسەریی پێویستان بۆ بکرێت."

 
لەلایەکی دیکەوە: د.دڵگەش عیسا، سەرۆکی مانگی سووری کوردی بە ئاڤای ڕاگەیاند: "تا ئێستا 118 برینداری شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لەلای مانگی سوور تۆمارکراوە، ئاگادارکراینەوە کە چەند ئەمبوڵانسێک ئامادە بکەین بەمەبەستی گواستنەوەی بریندارانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بۆ سنووری سێمێلکا و ئێمەش ئامادەکاری تەواومان کردووە."
 
سەرۆکی مانگی سووری کوردی دەشڵێت: "برینی بەشێکیان قوورسە و پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە."
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ