
داگرتنی ئاڵای ئێران لەسەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە لەندەن
ئاڤا نیوز
ئێران باڵیۆزی بەریتانیای لە تاران بانگهێشت کرد، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ دووەم جار خۆپیشاندەران لە لەندەن ئاڵای ئێرانیان لەسەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە داگرت، کەناڵی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، تاران سکاڵا تۆمار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئێران، هاووڵاتیانی ئێران لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و ناڕەزایەتی لە دژی حکومەتی وڵاتەکەیان دەردەبڕن، لە دواین کاردانەوەدا، گەنجێکی دانیشتووی لەندەن، چووە سەر باڵیۆزخانەی ئێران و بە بەرچاوی پیاوانی پۆلیس، ئاڵای ئێرانی داگرت و ئاڵای پێشووی ئێرانی (سەردەمی شا)ـی دانا.
بڵاوکراوەی فەرمی: تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، "تاران جگە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پاراستنی باڵیۆزخانەکەی، سکاڵاشی هەبووە بەرامبەر بە هەندێک ڕێکخراوی تیرۆریستی کە لەژێر ناوی میدیادا درۆ بڵاودەکەنەوە و هانی تووندوتیژی و تیرۆر دەدەن."
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن و خراپبوونی دۆخی ئابووری ئێران، خۆیشاندان و ناڕەزایەتی فراوان لە شارەکانی ئێران سەریهەڵداوە، گوشار و سزاکانی ئەمریکا و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بارودۆخی ئەو وڵاتەی بە جارێک خراپتر کردووە.
ئەمەش بزانە: ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا بۆ چەندین جار حکومەتی ئێران ڕەخنە لە بەریتانیا دەگرێت بەوەی هەردوو کەناڵی "بی بی سی فارسی" و "ئێران ئینتەرناشناڵ" کە وەک نەیاری ئێران ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن و بنکەی سەرەکیان لە لەندەنە و بەردەوامن لەم شێوازی ڕووماڵکردنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





