
دیمەنی دادگای سلێمانی
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم دادگایی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 لە هاوڕێکانیان لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو لەنێویاندا ڕێبوار حامی حاجی، بڕیاردرا دۆسیەکە بگوازرێتەوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی؛ بە ئاڤای گوت، "دادگاییەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەردەوام بوو، سکاڵاکار کە بافڵ تاڵەبانییە و پارێزەرانی لە دادگا ئامادە نەبوون تەنیا ئیفادەکەی خوێنرایەوە، دواتر لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی گوێزرانەوە زیندانی ئاسایش، بەشێکی دیکەیان بۆ کانی گۆمە و هەندێکشیان بۆ زیندانی دژە تیرۆر."
گوتیشی، "بەگوێرەی ماددەکانی 54 و 142 لە (اصول المحاکمات الجزائیة) ئەگەر دوو هۆکار هەبوو لەوانە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و سەلامەتی لێکۆڵینەوە، دەتوانرێت داوای گۆڕینی شوێنی دادگایی بکرێت، ئەو کەیسە هەردوو هۆکاری هەبووە بۆیە داوای گواستنەوەی دۆسیەکە کراوە."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، کۆتایی ئەم هەفتەیە ڕێککارەکانی گواستنەوەی دۆسیەکە، بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت، دواتر لەو دادگایە بڕیار دەدرێت دادگاییەکە لە سلێمانی بکرێت یان بگوازرێتەوە هەولێر.
باکگراوند: شەوی 22ـی ئابی ساڵی ڕابردوو، هێزێکی زۆری کۆماندۆی یەکێتی هەڵیکوتایە سەر شوێنی حەوانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای سێ کاتژمێر شەڕکردن، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستگیرکران و تا ئێستا لە زیندانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






