
دیمەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب
ئاڤا نیوز
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سووریا ڕایدەگەیێنێت، جووڵەیەکی بەرفراوانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ـیان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب تۆمار کردووە و هۆشداری دەدەن کە هەر هەنگاوێکی سەربازی لەلایەن هەسەدەوە بکرێت وەڵامێکی زۆر تووندیان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب بەردەوام بووە، بەم هۆیەوە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان شەهید و بریندار بوون، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 150 هەزار کەس لە هەردوو گەڕەک ئاوارەبوون.
پەیامی فەرمی: دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ئاژانسی فەرمی سووریا (سانا) جەخت دەکاتەوە کە بەرامبەر ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارە بێدەنگ نابێت و ڕێگا نادات ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیریی وڵات تێکبچێت.
سوپای عەرەبی سووریا دووپاتی کردەوە کە هەر جووڵەیەکی سەربازیی ئەو گرووپانە بە پەرچەکردارێکی تووند وەڵام دەدرێتەوە و دەڵێت: "لە ئاست ئەم گرژییە مەترسیدارەدا بە هیچ شێوەیەک دەستەوستان نامێنینەوە".
لێدوانی لایەنی بەرامبەر: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، هیچ ئامادەکارییەکی نائاسایی لە ئارادا نییە و ئەو کۆبوونەوانەی بینراون، تەنیا هاووڵاتییانی مەدەنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوون کە بۆ پێشوازیکردن لە بریندارەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە کۆببوونەوە، نەک بۆ مەبەستی سەربازی.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی سوپا، هەسەدە هێزێکی زۆری لە ناوچەکانی مەسکەنە و دێر حافر کۆکردووەتەوە، ئەم هێزە نوێیانە ژمارەیەک چەکداری (پەکەکە) و پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوویان تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






