دادگای سلێمانی جارێکی دیکە ڕەتیکردەوە شاسوار عەبدولواحید ئازاد بکات
- هەواڵ
- 12 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
دادگای سلێمانی بۆ جاری دووەم ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحیدی ڕەتکردەوە، سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی یاسایی لە زیندان بەڵام دۆسیەی دیکەی لەسەر ماوە و ئازاد نەکرا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای پێنج مانگ لە زیندانیکردنی، ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ماوەی یاسایی مانەوەی لە زیندان کۆتایی هات، هەرچەندە پارێزەرەکەی؛ سەرجەم مامەڵەکان و ڕێکارەکانی ئازادکردنی تەواوکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی، شاسوار عەبدولواحید کۆمەڵێک دۆسیەی دیکەی لەسەر ماوە و ئازاد نەکرا.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا، لە سلێمانی ڕایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید کۆمەڵێک دۆسیەی دیکەی لەسەر ماوە و ئازاد ناکرێت، لەسەر ئەو دۆسیانە دادگایی دەکرێت. لەماوەی ڕابردوودا لە دادگای سلێمانی چەندین سکاڵای دیکەی لەسەر تۆمارکراون و تا ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە 12ـی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو دەستگیر کراوە، لەسەر سکاڵایەک بە پێی ماددەی دووی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و ئەو ماوەیەی تەواو کردووە. هاوکات زیاتر لە 80 سکاڵای دیکەیشی لەسەر تۆمار کراوە.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





