نازێ عەزیزی خاوەنی گۆرانی دیلان: دەبێت هەموومان پشتگیریی یەکتر بکەین
- کولتوور
- 12 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:
سورەیا هەساری و نازێ عەزیزی
ئاڤا نیوز
خانمە هونەرمەندی کورد نازێ عەزیزی خاوەنی گۆرانی بەناوبانگ 'دیلان' میوانی پێشکەشکاریی ئاڤا میدیا سورەیا هەساری بوو کە چەند رۆژێکە ئەو گۆرانیە لە گەشتی هەواڵەکانی سورەیا بۆ ڕووماڵ و هاوخەمی کوردانی حەلەب بووەتە ترێند.
چیرۆکی سەرەکی: ناوەرۆک و تێکستی گۆرانیی 'دیلان' کە ئاماژە بە ستەمەکانی دوژمنانی کورد، گیانی ئاشتیانەی و تەبایی کورد دەردەخات، هێندەی دیکە سۆزی کوردانی دڵسۆزی هەژاند، بە تایبەت دوای هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنیشنی حەلەب (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود).
لێدوانی فەرمی: خانمە هونەرمەندی کورد نازێ عەزیزی بە ئاڤای وت: "گۆرانی دیلان، لە ڕێگای ئاڤا بووە ترێند، بۆیە سوپاسی ئاڤا میدیا دەکەم، من تەنیا گۆرانیبێژم نیم بەڵکو هەمیشە چاودێری دۆخی سیاسیی دەکەم، باوکم 59 ساڵە پێشمەرگە بووە بۆیە هەمیشە حەزمکردووە گۆرانییەکانم زیاتر نەتەوەیی بێت."
٠ دەبێت بە هەموو منداڵێکی کورد بڵێن تۆ پێشمەرگە و شەڕڤانیت.
٠ هەموومان بەیەکەوە جوانین، زۆریش خەمبارم ئەوەی بەسەر کوردانی رۆژئاوادا هاتووە.
٠ ئێمە وەکو کورد دەبێت هەموومان پشتگیریی یەکتر بکەین و یەکگرتووبین لە ناوخۆماندا.
زانیاریی زیاتر: هێرشکردنەسەر کوردانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب، بینینی دیمەنی ناخهەژێنی ناو ئەو دوو گەڕەکە، ئاوارەبوونی بە هەزاران ژن و منداڵ، لە هەمان کات پشتگیریکردنی ڕاستەوخۆی بەشێک لە کەناڵە عەرەبییەکان بۆ ئەم ستەمکردنە، ئەمانە هۆکاری ئەوەبوون ئاڤا میدیا بڕیار بدات لە ڕووماڵکردندا نەگەڕێتەوە بۆ بنەمای بێلایەنی کارکردنی میدیا، بەڵکو وەک ئەرکێکی نەتەوەیی ببێتە پشتیوان بۆ کوردانی ستەملێکراو لە حەلەب.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کاتی ڕووماڵکردنەکانی ئاڤا میدیا، گواستنەوەی هەوڵ و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو میوانانەی هەڵوێستیان دژە کوردبوون، بەرگریکردنەکانی پێشکەشکار سورەیا هەساری، وەک ئەستێرەیەکی میدیایی لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەنگدانەوەیەکی زۆری لەنێو سۆشیال میدیا دروست کرد.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




