گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد لەگەڵ ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بووەتە ترێندی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
- کولتوور
- 12 کانوونی دووەم
دیمەنی ئاوارەبوونی کوردانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب
ئاڤا نیوز
بەهۆی ڕووداوەکانی هەردوو گەڕەکی کوردنیشین ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب و بریندار و گیان لە دەستدان و ئاوارەبوونی هەزاران خێزان، گۆرانییەکی هونەرمەندی بەناوبانگی کورد زیاد ئەسعەد دەبێتە ترێند لە سۆشیال میدیا.
چیرۆکی سەرەکی: کاتێک ڕۆژئاوای کوردستان تووشی شەڕی داعش بوو، هەزاران خێزان دەربەدەربوون، هونەرمەندی گەورە زیـاد ئەسـعەد، بە گۆرانییەک کە دەڵێت: " ئاوا دیسان گەردەلوول ئاسمانی ئێمەی داگیر کردووە" هاوخەمی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەربڕی، ئەمجارەش گۆرانییەکەی زیاد ئەسعەد لە ناو تۆڕە کۆمەڵاییەتییەکان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بووە ترێند و هاوسۆزی خۆیان بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەردەبڕن.
زانیاریی زیاتر: لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا جارێکی دیکە ئەم گۆرانیە پڕ سۆزەی کە بۆنی خاک و نیشتمان و هەوار و ناڵەی بێکەسی کوردی لێ دەچۆڕێت، بووە بە یەکێک لە گۆرانیە دیارەکان و ترێندەکانی نێو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆرترین پۆستی لەسەر کراوەو لەگەڵ دیمەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان جارێکی دیکە پۆست دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بەرهەم ئاواز و تێکست و میوزیکەکەی لەلایەن هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئەسعەد ئامادە کراوەو هەر لە ماڵەکەی خۆی بەر لە چەند ساڵێک بۆ بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تۆماری کرد کە ئەو کات لەبەر هێرشی تیرۆرستانی داعش دۆخی ناوچەکە نالەبار بوو بە تایبەتی کۆبانێ.
ئەمەش بزانە: هونەرمەند زیاد ئەسعەد، جگە لەم بەرهەمە خاوەنی چەندیین بەرهەمی دیکەی گۆرانیە کە بۆ پێشمەرگەو کوردستان و بارودۆخی پارچەکانی دیکەی کوردستان تۆمار و بەرهەمی هێناوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە



