
دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعش لە سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعشی ڕاگەیاند، کە بەرپرسن لە تەقینەوە خوێناوییەکەی مانگی ڕابردووی ناو مزگەوتی ئیمام عەلی لە شاری حومس.
وێنە گەورەکە: ئاشکراکردنی شانە نووستووەکانی داعش لە شارە گەورەکانی وەک حومس، نیشانەی ئەوەیە کە سەرەڕای لاوازبوونی ڕێکخراوەکە، هێشتا مەترسیی کردەوە تێرۆریستییەکان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان ماوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: یەکە ئەمنییەکان لە پارێزگای حومس، بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگری گشتی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا و ئەحمەد عەتاڵڵا دیاب و ئەنەس زەرادیان دەستگیرکرد کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشن و بەرپرسن لە تەقینەوەکەی مزگەوتی ئیمامی عەلی.
- لە شوێنی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بۆمبی چێنراو، چەکی جۆراوجۆر و بەڵگەی دیجیتاڵیدا گیراوە، کە تێوەگلانیان لە کردەوەکەدا دەسەلمێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی 26ـی کانوونی یەکەمی 2025؛ لە کاتی نوێژی هەینیدا، تەقینەوەیەک مزگەوتی "ئیمام عەلی بن ئەبی تالیب"ی لە گەڕەکی "وادی زەهەب" هەژاند، کە بووە هۆی کوژرانی 8 هاووڵاتی و برینداربوونی 20ـی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





