کۆنگرەی ئیسلامی دیموکرات: هێرشی سەر حەلەب درێژکراوەی بیری داعش و بەعسە

شەیری بکە لە:
کۆنگرەی ئیسلامی دیموکرات: هێرشی سەر حەلەب درێژکراوەی بیری داعش و بەعسە

پشماوەی هێرشی سووپای عرەبی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکان

ئاڤا نیوز

کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێرشە چەکدارییەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی بە توندترین شێوە سەرکۆنە کرد و گرووپە هێرشبەرەکانی بە هەڵگری "فیكری توندڕەوی داعش" ناوبرد.

وێنە گەورەکە: ئەم هەڵوێستەی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە کاتێکدایە، کە مەترسییەکان لەسەر دووبارە سەرهەڵدانەوەی توندڕەوی ئایینی لە سووریا زیادیان کردووە. کۆنگرەکە دەیەوێت پەیامێکی ئایینی و سیاسی بنێرێت کە ئەوەی لە حەلەب بەرامبەر پێکهاتەکان دەکرێت، هیچ پەیوەندییەکی بە بەهاکانی ئیسلامەوە نییە، بەڵکو هەوڵێکی ڕەگەزپەرستانەیە بۆ سڕینەوەی ئەوی دیکە.

بۆچی گرنگە: بەکارهێنانی دروشمی ئایینی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ هێرشکردنە سەر کورد، مەسیحی و پێکهاتەکانی دیکە، مەترسیی هەڵگیرسانی شەڕی تائیفی و مەزهەبی لە سووریادا قووڵتر دەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: محەممەد غەرزی، هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک: "ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردە سەر شێخ مەقسوود، نوێنەرایەتی فیكری داعش و توندڕەوی دەکەن و هیچ بایەخێک بۆ ژیانی مرۆڤ دانانێن. کوشتن لەسەر بنەمای شوناس هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ڕەفتارەکانی داعش و بەعس نییە."

زانیاریی زیاتر: لە کاتی هێرشەکانی سوپای سووریا و میلیشیاکانی هاوپەیمانی بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکان، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوبوونەوە کە تێیدا دروشمی توندڕەوانە دژی کورد و مەسیحییەکان دەوترایەوە؛ ئەمەش وای کرد ناوەندە ئایینییە میانڕەوەکانی ناوچەکە بێنە دەنگ و داوای پاراستنی ژیانی مەدەنییەکان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ