
وێنەیەکی سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی بەپەلەدا، سەرکۆنەی ئەو هەڵمەتانە دەکات کە لە هەندێک میدیا و سۆشیاڵ میدیا دژی هاووڵاتییانی عەرەبی سووریا لە ناو هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە؛ جەختیش دەکاتەوە کە ئەم ڕەفتارانە دژی "بەهاکانی گەلی کوردستانن".
وێنە گەورەکە: پاش ڕووداوە خوێناوییەکانی حەلەب و ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر کورد لەوێ ئەنجام دران، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە سۆشیاڵ میدیا بەرامبەر پەنابەرانی عەرەبی سووریا لە هەرێمی کوردستان دروست بوو.
بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان وەک "پەناگەی ئارام" لە ناوچەکەدا دەناسرێت. ماوەی چەند ساڵێکە باوەشی بۆ هەزاران ئاوارەی دەرەوەی کوردستان کردووەتەوە ئەمەش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە گرنگییەکی زۆر پێدراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "دەبێ ڕێزی ئەو پەنابەر و هاووڵاتییە عەرەبە سووریاییانە بگیرێت کە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە؛ پێویستە کۆتایی بەم هەڵمەتە نابەجێیە بهێندرێت و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی بگیرێت."
٠ لە كاردانەوە بەرانبەر ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری حەلەب، بەداخەوە لە هەندێک پێگەی میدیایی و سۆشیاڵ میدیا و ناوەندی تردا، هەڵمەتێك لە دژی ئەو هاووڵاتییە عەرەبە سووریاییانە دەبینرێت كە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین.
٠ ئەم جۆرە هەڵمەت و ڕەفتارانە لە جێی خۆیدا نین و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ پڕەنسیپ و بەهاكانی گەلی كوردستان ناگونجێن و دژی سیاسەت و ڕوانگەی گشتیی دامودەزگەی هەرێمی كوردستانن.
٠ لە ڕاستیدا نابێ ئۆباڵی ئەنجامدانی تاوان لەلایەن خەڵكێكەوە بخرێتە ئەستۆی خەڵکانێکی دیکەوە كە هیچ پەیوەندییان بە تاوانەكەوە نەبووە.
٠ دەبێ ڕێزی ئەو پەنابەر و هاووڵاتییە عەرەبە سووریاییانە بگیرێت كە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە و لێرە دەژین و پێویستە كۆتایی بەم هەڵمەتە نابەجێیە بهێندرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە بگرن.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان میوانداریی سەدان هەزار پەنابەری سووریای کردووە کە زۆربەیان عەرەبن و لە شارە جیاوازەکاندا نیشتەجێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






