گەمارۆیەکی تووند خراوەتە سەر ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود و ناهێڵن کوردەکان بگەڕێنەوە زیدی خۆیان
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

چەند چەکدارێکی سوپای عەرەبی سووریا لە گەڕەکی ئەشرەفییە
ئاڤا نیوز
هەردوو گەڕەكی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود هێشتا لە ژێر دەستی سوپای عەرەبی سووریادان و وەك ناوچەیەكی سەربازیی ناسێنراون، ڕێگە بە هیچ میدیایەكیش نادرێت بچنە ناو دوو گەڕەكەكە.
چیرۆكی سەرەكی: سووپای عەرەبی سووریا ڕێگە بە گەڕاندنەوەی 155 هەزار ئاوارە كوردەكان نادات لە عەفرین و دەوروبەری بۆئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، پاش ئەوەی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەكان تەواو بوون، تەنها ئاوارە عەرەبەكان گەڕاونەتەوە بەتایبەت لە گەڕەكی ئەشرەفییە..
پاساوەكان: بیانووی سوپای عەرەبیی سووریا پاككردنەوەی گەڕەكەكانە لە چەك و تەقەمەنی، بەتایبەتی لە گەڕەكی شێخ مەقسوود كە بەرگری و شەڕە قورسەكە لەوێ كرا، كارەبا، خۆراك، ئاو، ئینتەرنێت، خزمەتگوزاری تەندروستی، هیچ شتێك بۆ گەڕەكەكان نەگەڕێنراوەتەوە.
زانیاری زیاتر: هەردوو گەڕەكەكە هاونیشتمانی كوردیان تێدا ماون و هەموو خەڵك نەیانتوانیوە ڕابكەن.
كاردانەوەكان: میدیاكانی نزیك لە هەسەدە باسی بێسەرشوێنبوونی سەدان كەس و كۆمەڵكوژی لە حەلەب دەكەن، بۆ نموونە ئاژانسی ئانها لەسەر زاری لیژنە خۆجێیەكانی هەسەدە دەڵێت: تا ئێستا 271 هاووڵاتی بێسەروشوێنن و كەس نازانێ چییان لێ هاتووە، بەشێكیان دەستگیركراون و بۆ شوێنێكی نادیار براون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوێنێ 11-1-2026، بەرپرسێكی حكومەتی سووریا ئاشكرایكرد، لە حەلەب 300 كوردیان دەستگیر كردووە.
مەترسییە گەورەكە: ئاژانسی ئانها دەڵێت: مەترسی تەسفیەكردن و كوشتنی بەكۆمەڵ لەسەر كوردی حەلەب هەیە و لەوبارەیەوە هەندێک گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە کە بە تاوانی جەنگ دەناسێنرێن.
مانگی سووری كوردیش دەڵێت: ئەمڕۆ سێ ئەندامیان لە حەلەب ڕفێنراون و ناوەكانیشیان بڵاوكردوونەتەوە.

لێدوانی فەرمی: هەدیە یوسف، هاوسەرۆكی مانگی سووری كوردی دەڵێت: سێ ئەندامەكەیان لەكاتی ڕاپەڕاندنی ئەركە مرۆییەكانیان بۆ گواستنەوەی برینداران لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەستگیركراون.
دەشڵێت: تیمەكەمان سەرقاڵی كارێكی مرۆیی بوون، دوور لە هەر ئەجێندایەكی سیاسی و سەربازی، دەستگیركردنیان پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكانە، بەتایبەتی ڕێككەوتننامەكانی جنێڤ، كە گەرەنتی پاراستنی كارمەندانی پزیشكی و فریاگوزاری دەكات لەكاتی شەڕدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




