ئاڵدار خەلیل بۆ ئاڤا: پەنابردنە بەر ڕێگەی سەربازی کۆتا بژاردەی ئێمەیە
- هەواڵ
- 12 کانوونی دووەم
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکرات لە سووریا - پەیەدە
ئاڤا نیوز
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات - پەیەدە، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئاڤا" ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە "غەدرێکی مێژوویی" بوو کە چوار مانگ پێشتر پلانی بۆ داڕێژرابوو؛ هاوکات ڕەخنەی لە بێدەنگیی ئەمریکا و ئیسرائیل گرت بەرامبەر ئەو "تاوانە".
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنەکانی حەلەب تەنیا کێشەیەکی ئەمنیی ناوخۆیی نەبوون، بەڵکو بە بڕوای ئاڵدار خەلیل، وەرچەرخانێکی سیاسیی مەترسیدار بوو کە تێیدا دیمەشق و ئەنقەرە لەسەر لێدانی پێگەی کورد گەیشتنە لێکتێگەیشتن. ئەم ڕووداوە نیشانی دا کە هێشتا متمانە لە نێوان کورد و دەسەڵاتی ناوەندی لە سووریا لە خاڵی سفردایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڵدار خەلیل جەختی کردەوە کە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لەلایەن دیمەشقەوە "نایاسایی و قبوڵنەکراوە" و دەبێت لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ لێپرسینەوە لەم دەستدرێژییانە بێنە دەنگ، هەروەها وتیشی: کوردی حەلەب دانیشتووی ڕەسەنی سووریان و ئاسایشی گەڕەکە کوردییەکان پێویستە بە هاوبەشی بپارێزرێت.
پێدراوە ڕاستەکان: ئاڵدار خەلیل، لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاڤا میدیا، باسی ئەوەی کرد کە هێرشەکانی سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، چوار مانگ پێشتر پلانەکەی دانرابوو، بە هاوکاریی وڵاتێکی ئیقلیمی ئەنجام دران. سەرەڕای ئەوەی ڕێککەوتن بۆ دانوستان هەبوو، هێرش کرایە سەر ئەم گەڕەکانە لە کاتێکدا کە کورد و دیمەشق سەرقاڵی پێکهێنانی لیوای هاوبەشی سەربازی بوون. هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا بە درێژایی ڕۆژانی شەڕەکە هاتووچۆی دیمەشقی دەکرد.
ئەوەی ڕوویدا: بە وتەی ئەو سەرکردە کوردەی پەیەدە، لایەنی کوردی هیچ ئامادەکارییەکی بۆ شەڕ نەکردبوو، دۆخی گەڕەکەکان تا ئەو ئاستە ناهەموار نەبوو کە بگاتە بەکارهێنانی چەکی قورس. هەسەدە بە ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ ئەم شەڕەدا کرد و بەمەرام هەوڵ درا هەسەدە بخرێتە ناو شەڕەکەوە.
گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: لە لای خۆیەوە ئاڵدار خەلیل وتیشی: هەڵوێستی کوردانی هەموو جیهان، لەوانەش هەرێمی کوردستان، جێگەی ڕێز بوو و دەرکەوت کە کورد لە پرسە نەتەوەییەکاندا یەکدەنگن و لە ئازارەکاندا هاوبەشن.
هەنگاوی داهاتوو: ئاڵدار خەلیل جەخت لەوە دەکاتەوە کە مافەکانی کورد لە دەستووردا نەچەسپاون و هیچ مسۆگەرییەک بۆ کورد نییە. داوای کرد دڵنیاییەک هەبێت بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە سووریای نوێدا و هێزێکی نێودەوڵەتی وەک لایەنی سێیەم بێتە ناو ڕێککەوتنەکان.
لایەنی دەرەکی: ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە باسی ئەوەیکرد، ڕۆڵی ئەمریکا لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان کورد و دیمەشق سەرەکییە، بەڵام ئیسرائیل و ئەمریکا چاوپۆشییان لە دەستدرێژییەکانی سوپای عەرەبیی دیمەشق کرد. وڵاتانی ئیقلیمی کار بۆ ئەوە دەکەن سووریا لە هەموو ڕوویەکەوە دەستەمۆ بێت و پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکان بەپەلە نێوەندگیری بکەن.
ئایندەی کێشەکان: بە وتەی ئاڵدار خەلیل، دەسەڵاتدارانی دیمەشق بە دەستی خۆیان ئایندەی سووریا لەناو دەبەن و توانای ئەوەیان نییە واقیعی ئێستا قبووڵ بکەن. سووریا بە زۆرداریی و تاڵانکردن و پەلاماردانی پێکهاتەکان ئاوەدان ناکرێتەوە.
باکگراوند: ماوەی پێنج ڕۆژ سوپای عەرەبی سووریا هێرشەکانی بۆ سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب بەردەوام بوو، لەکاتێکدا ئەو گەڕەکانە چەندین مانگ بوو ئابڵووقە درابوون و لە چوارلاوە هیچ هاوکارییەکیان بۆ نەدەچوو، بەڵام هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووریا بە پێشکەوتووترین چەک و درۆنی خۆکوژ و تانک و زرێپۆشی سەربازیی هێرشی دەکردە سەریان و جەنگێکی نابەرابەر لە دژی ئەو گەڕەکە کوردییانە بەڕێوە دەچوو، بەهۆیەوە 22 هەزار خێزان ئاوارە بوون و ژمارەیەکیشیان شەهید و بریندار بوون، جگە لە شەهید بوونی دەیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




