هەزاران لایەنگری بزووتنەوەی سادیقوون (باڵی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی حەق) لە پارێزگای بابل ڕژانە سەر شەقامەکان
ئاڤا نیوز
هەزاران لایەنگری بزووتنەوەی سادیقوون (باڵی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی حەق) لە پارێزگای بابل ڕژانە سەر شەقامەکان؛ ئەوان دەیانەوێت ڕێگری لە گۆڕینی پارێزگار بکەن و مانەوەی پۆستەکە لە دەستی خۆیان وەک "شایستەیەکی نیشتمانی" دەبینن.
چیرۆکی سەرەکی: 29ی مانگی ڕابردوو عەدنان فەیحان، پارێزگاری بابل وەک ئەندامی پەرلەمان عێراق سوێندی یاسایی خوارد و دواتریش لەسەر پشکی سادیقوون بوو بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەو کاتەشەوە دەنگۆیەک لە بابل بڵاوکراوەتەوە و داوا دەکرێت ئەم پۆستە بدرێتە کەسێکی بێلایەن و لە عەسایب وەربگیرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: دژی ئەم هەواڵە، ئەمڕۆ هەزاران ئەندامی بزووتنەوەی سادیقوون لەبەردەم بینای پارێزگای بابل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، حیزبەکەیان دەستکەوتی گەورەی خزمەتگوزاری بۆ بابل هەبووە و داوا دەکەن کاروانی ئاوەدانی بە سەرۆکایەتی پارێزگارێکی سەر بە سادیقوون بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی تورکی، سەرکردەی بزووتنەوەی سادیقوون و کاندیدی ئەو حیزبە بۆ پۆستی پارێزگاری بابلیش ڕایگەیاند، هەوڵ دەدرێت ئەم شایستە دەستوورییە لە بزووتنەوەی سادیقوون وەربگیرێتەوە، بۆیەش خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ باشترین وەڵامە کە حیزبەکەیان لە بابل چ قورساییەکی گەورەی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای بابل لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا یەکێک بووە لەو پارێزگایانەی زۆرترین بودجەی ئاوەدانکردنەوەی بۆ تەرخان کراوە، ئەمەش وای کردووە پۆستی پارێزگارەکەی ببێتە "خەڵاتێکی سیاسیی" یەکجار گەورە بۆ هەر لایەنێک کە دەستی بەسەردا بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






