
ژمارەیەک فەرمانبەری حکومەتی عێراق لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق ڕێکارێکی کتوپڕ لە سیستەمی میلاکی فەرمانبەراندا دەستپێدەکات؛ بەپێی بڕیارێکی نوێ، چیتر بڕوانامەی نوێ بۆ فەرمانبەران هەژمار ناکرێت، گواستنەوەی ڕاژە بۆ وەزارەتەکان ڕاگیرا و مۆڵەتی خوێندنیش بۆ پێنج ساڵ قەدەغە کرا.
وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارانە کە لە کۆبوونەوەی 7-1-2026ـی ئەنجوومەنی وەزیراندا پەسند کراون، وەک هەنگاوێکی دەبینرێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خەرجییە زەبەلاحەکانی مووچە. بەغدا دەیەوێت بەم ڕێگەیە ڕێگری لە "هەڵاوسانی کارگێڕی" بگرێت و ڕێگەی ئەو فەرمانبەرانە ببڕێت کە لە ڕێگەی بڕوانامەی بەرزتر یان گواستنەوە بۆ وەزارەتە سیادییەکان، داوای زیادکردنی مووچە دەکەن.
بۆچی گرنگە: هەزاران فەرمانبەر کە لە کاتی دەوامدا سەرقاڵی خوێندن بوون بۆ ئەوەی پلە و مووچەکەیان بەرز بکەنەوە، ئێستا تووشی شۆک بوون؛ چونکە هەوڵەکانیان لە ڕووی کارگێڕییەوە "بێبەها" کرا. هەروەها داخستنی دەرگای گواستنەوە بۆ وەزارەتەکانی وەک نەوت و دارایی، ئەو "هەوڵە ناڕەسمییانە" پەکدەخات کە فەرمانبەران بۆ دەستکەوتنی ئیمتیازی دارایی دەیاندا.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتوون، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە ڕێککەوتی حەوتی کانوونی دووەمی 2026، لەسەر پێشنیازی سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری، ئەم بڕیارانەی خوارەوەی داوە:
یەکەم: لە ڕێککەوتی یەکی کانوونی دووەمی 2026ـەوە، تەنیا ئەو بڕوانامەیەی فەرمانبەر لە کاتی دامەزراندنی یەکەمجاریدا پێشکەشی کردووە، وەک بڕوانامەی کۆتایی و بنەڕەتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، چیتر ئەو بڕوانامانەی فەرمانبەران لە کاتی ڕاژەکەیاندا بەدەستی دەهێنن، بۆ هیچ مەبەستێکی وەزیفی، پلەبەرزکردنەوە و گۆڕینی ناونیشان هەژمار ناکرێن.
ئەم بڕیارە تەنیا ئەم سێ توێژە ناگرێتەوە:
- میلاکاتی وانەبێژ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا (بەشێوەیەکی سنووردار)
- پسپۆڕە پزیشکی و پەرستارییەکان لە وەزارەتی تەندروستی
- ئەو خوێندکارانەی پێش دەرچوونی بڕیارەکە لەسەر ئەرکی دەوڵەت لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن.
دووەم: حکومەتی عێراق گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرانی بۆ وەزارەتەکانی نەوت، دارایی، بەرگری، پەروەردە، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەتەواوی ڕاگرت، هاوکات گواستنەوەی ڕاژە بۆ هەر شوێنێکی دیکە کە ببێتە هۆی زیادبوونی مووچە و شایستەی دارایی فەرمانبەرەکە، قەدەغە دەکرێت.
سێیەم: ناردنی قوتابیان بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات لەسەر ئەرکی دەوڵەت و پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە تەواوی دامودەزگاکانی دەوڵەتدا بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەتەواوی ڕادەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن بۆ پێنج ساڵ، نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵەت نایەوێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن هیچ بارگرانییەکی دارایی نوێ (وەک دەرماڵەی بڕوانامە) بخاتە سەر شانی خەزێنەی گشتی. ئەم هەنگاوە لە لایەن پەرلەمانتاران و سەندیکاکانەوە وەک "پاشەکشە لە مافی فەرمانبەران" دەبینرێت و پێشبینی دەکرێت کاردانەوەی توندی لێ بکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





