مەلا مەزهەر خۆراسانی: لەسەر قسەکانم پەشیمان نیم و دەمەوێت ئافرەت پارێزراو بێت
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

مەلا مەزهەر خۆراسانی
ئاڤا نیوز
مەلا مەزهەر خۆراسانی، پاش جوڵاندنی سکاڵای یاسایی لە دژی، لە ڕێگەی ئاڤاوە وەڵامی دەستەی مافی مرۆڤ دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت "لەسەر قسەکانی پەشیمان نییە"؛ ئەو هێشتا پێداگری دەکات کە ناردنی ئافرەت بۆ بەرەکانی جەنگ "بێویژدانییە".
لێدوانی فەرمی: مەلا مەزهەر خۆراسانی لە لێدوانێکی نوێدا بۆ ئاڤا گوتی: "لە ئیسلامدا پێکهاتەی جەستەی ئافرەت بۆ شەڕکردن نابێت، ئەوپەڕی بێویژدانییە ئافرەت بنێردرێت بۆ جەنگ.
٠ ئافرەت دەتوانێت ببێتە پزیشک، مامۆستا یان هەر پیشەیەکی دیکەی گونجاو هەڵبژێرێت، بەڵام بۆ جەنگ پارێزراو نییە.
٠ من لەگەڵ سەرکەوتنی هەر چوار پارچەی کوردستانم و پابەندم بە بنەما ئیسلامییەکان و ئامادەم بۆ ئیسلام شەڕ بکەم، بەڵام لەگەڵ ئەوە نیم ئافرەت بکەوێتە دەست دوژمن؛ ئاساییە 100 پیاو بکەوێتە دەست دوژمن، بەڵام ئافرەت نا، چونکە ئەو کاتە دەبێتە سوکایەتیپێکردن (ئیهانە)."
٠مەلا مەزهەر خۆراسانی دەشڵێت: "لەسەر ئەو قسەیەی کردوومە پەشیمان نیم، بۆ ئەوەش قسەم کردووە تا ئافرەت پارێزراو بێت و سوکایەتیی پێنەکرێت؛ نابێت ئافرەت لەسەر بانی باڵەخانە دابنرێت و فڕێ بدرێتە خوارەوە، هەر لە سەرەتاوە گوتم پیاهەڵدان بە ئەحمەد شەرع هەڵەیە."
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان پێشتر ڕایگەیاند: "بە توندی دژی ئەم لێدوانانەین و ئیدانەی دەکەین. لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە کەیسەکە دەجوڵێنین و مەلا مەزهەر ڕووبەڕووی یاسا دەکەینەوە، چونکە وتەکانی دژی ماددەی 14ی دەستووری عێراقە کە باسی یەکسانی دەکات."
زانیاریی زیاتر: دەستەی مافی مرۆڤ تەنیا بە سکاڵاکە نەوەستاوە، بەڵکو داوای لە وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایان کردووە "بێدەنگی بشکێنن" و ڕێکاری کارگێڕیی توند بەرامبەر ئەو جۆرە گوتارانە بگرنەبەر کە بە "تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی" ناویان دەبات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەمجار نییە لێدوانەکانی مەلا مەزهەر دەبنە جێگەی مشتومڕ؛ بەڵام ئەمجارە بەهۆی تێکەڵبوونی بابەتەکە بە ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکە و سکاڵای فەرمیی دەستەی مافی مرۆڤ، دەنگدانەوەی زیاتری بەدوای خۆیدا هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





