ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی لە ئێران: ئێستا وڵات بەجێبهێڵن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی لە ئێران: ئێستا وڵات بەجێبهێڵن

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

ئیدارەی واشنتن هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ناو خاکی ئێران کرد و داوای لێکردن بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی و زیادبوونی گرژییەکان، دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

وێنە گەورەکە: ئەم بانگەوازەی واشنتن لە کاتێکدایە کە هەڕەشە سەربازییەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر تاران گەیشتوونەتە لوتکە. چۆڵکردنی هاووڵاتییان لە وڵاتێکدا کە ئەمریکا بە نەیاری خۆی دەزانێت، زۆرجار وەک ئامادەکارییەک بۆ "هەنگاوی توندتر" یان ئەگەری پێکدادانی سەربازی دەبینرێت؛ ئەمەش هاوشێوەی ئەو مۆدێلەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڤەنزوێلا پەیڕەو کرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران کە لە دەرەوەی ئێران کارەکانی ڕایی دەکات، پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتییانی خۆ دەکات کە تیایدا هاتووە "ئێستا ئێران بەجێبهێڵن"، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ناڕەزایەتییەکانی ئێران و هۆشدارییە لەوەی ئەم ناڕەزاتییانە دەتوانن فۆڕمێکی توندتر وەربگرن. 

٠ لە پەیامەکەدا ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات، بەپەلە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، ئامۆژگاری هاووڵاتیانی کرد کە بیر لە جێهێشتنی ئێران بکەنەوە لە ڕێگەی وشکانییەوە بۆ ئەرمینیا و تورکیا.

لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی ئێران کە نابێت هێز دژی خۆپیشاندەران بەکاربهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ