
ژمارەیەک بەشداربووی ڕاهێنانی بەستن و دانانی سۆلار سیستم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی پیشەیی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئیتاڵیا، دوو خولی ڕاهێنانی پراکتیکی لە بوارەکانی "بەستنی پانێڵی وزەی خۆر" بۆ پیاوان و "دوورمان" بۆ ئافرەتان ڕادەگەیەنێت؛ ئامانج لێی ڕەخساندنی دەرفەتی کارە بۆ گەنجانی بێکار.
وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گۆڕینی ئاراستەی گەنجان بەرەو کەرتی تایبەت و فێربوونی پیشە دەستییەکان. بەتایبەت لە بواری "سۆلار سیستم" کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان خواستێکی زۆری لەسەرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خولەکە بۆ ماوەی مانگێک دەبێت و بەشداربووان ڕۆژانە چوار کاتژمێر ڕاهێنانیان پێ دەکرێت. ئەو کەسەی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێ هاوکات کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، پەنابەر و ئاوارەکانیش دەتوانن بەشداری خولەکان بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی بەشداری ئەم خولە دەکەن، بەشێوەی پراکتیکی ڕاهێنانیان لەسەر ماکینەی دوورمان و پانێلی وزەی خۆر پێدەکرێت. هاوکات بە شێوەیەکی پیشەیی فێری کارەکە دەکرێن و هەڵە باوەکان و چۆنیەتی چاککردنەوەیان و سەلامەتی پیشەییان فێردەکەن.
مەرجەکانی تۆمار کردن بۆ بەشداری کردن لەم ڕاهێنانە پیشەییانە ئەمانەن:
- بەشداربوو دەبێت تەمەنی لە نێوان 18بۆ 45 ساڵ بێت.
- بەشداربوو نابێت فەرمانبەر یان قوتابی بێت.
- بەشداربوو دەبێت سەرجەم رۆژەکانی خول ئامادە بێت جگە لە رۆژانی پشووی فەرمی.
- بەشداربوو دەبێت بێ کار بێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو گەنجانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە، پێویستە لە ڕۆژانی 18 و 19ـی ئەم مانگەدا بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی پیشەیی هەولێر بکەن. پێشوەختە دەبێت لە ڕێگەی لینکە فەرمییەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە فۆرمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە.
بەستەری پۆرتاڵی کار؛ کلیک بکە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





