ترەمپ هەڕەشە دەکات؛ باج دەخەینە سەر ئەو وڵاتانەی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 13 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامی هەیە، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە دەکات و دەڵێت، باجی گومرگی بەڕێژەی 25% دەخەینە سەر ئەو وڵاتانەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە و ناڕەزایەتیی خەڵک دژ بە حکومەتی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چەندین جارە ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر ئێران دەست لە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران هەڵنەگرێت ئەوا دەبێت چاوەڕێیی وەڵامێکی قورسی ئەمریکا بکات، لە نوێترین هەڕەشەدا ترەمپ، سزای باجی گومرگی خستە بەردەم ئەو وڵاتانەی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا دەکەن.
پەیامی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکی ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، "لە ئێستادا باجی گومرگی بەڕێژەی 25% بەسەر هەر وڵاتێکدا دەسەپێندرێت کە بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن، ئەم باجە نوێیە ئەو هاوبەشە بازرگانییانەی ئێران دەگرێتەوە کە بازرگانی لەگەڵ ئەمریکاش دەکەن."
ترەمپ نووسیوویەتی: ئەم ڕێوشوێنە بازرگانییە "کۆتایی و یەکلاکەرەوەیە".
لەلایەکی دیکەوە: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ئاماژەی بەوە کردووە، کەناڵێک بۆ دیپلۆماسیەت لەگەڵ ئێران بە کراوەیی ماوەتەوە، دەشڵێت: "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ بەردەستن، لەناویاندا هێرشی ئاسمانی."
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ، ناوی هیچ وڵاتێک ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هەر یەکە لە تورکیا، ئیمارات، چین و عێراق هاوبەشی سەرەکیی بازرگانیی ئێرانن. پێشووتریش بەهۆی مامەڵەی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران، ئەمریکا چەندین جار سزای ئابووریی سەخت و کاریگەریی بەسەر عێراقدا سەپاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





