
وێنەیەک لە بەردەم کۆشکی سپی کە داوا دەکرێت جەنگ لە دژی ئێران ڕانەگەیێنرێت
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بژاردەی هێرشکردنە سەر ئێرانی خستووەتە سەر مێزی بڕیارەکان، بەڵام سەرۆک هێشتا پەنجەی بە دوگمەی دەستپێکردنی شەڕدا نەناوە و چاوەڕێی "ئاماژەیەکی دیپلۆماسی" لە تاران دەکات.
وێنە گەورەکە: واشنتن لەبەردەم هاوکێشەیەکی سەختدایە؛ لە لایەک ترەمپ مەیلی بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو هەڕەشانەی تاران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دروستی کردوون، لە لایەکی دیکەشەوە تیمە باڵاکەی لە ناو کۆشکی سپی لەسەر "لێکەوتە پێچەوانەکانی" شەڕ دابەش بوون.
بۆچی گرنگە: ترەمپ دەیەوێت "هەڕەشەی سەربازی" وەک کارتێکی فشار بەکاربهێنێت تاوەکو تاران ناچار بکات لە مەرجەکانی بۆ دانوستان بێتە خوارەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتەکانی "ئەکسیۆس" و "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، کێشەکە لە ناو جەرگەی بڕیاردانی ئەمریکا بەم شێوەیەیە:
٠ جەی دی ڤانس (جێگری سەرۆک): فشاری توند دەکات کە دەبێت پێش هەر کردەوەیەکی سەربازی، دیپلۆماسی تاقی بکرێتەوە.
٠ مارکۆ ڕوبیۆ (وەزیری دەرەوە): زنجیرەیەک بژاردەی جیاوازی خستووەتە بەردەم ترەمپ کە لە "پەیوەندیی تەلەفۆنی"یەوە دەست پێ دەکات تاوەکو "لێدانی ئاسمانی".
٠ هەڵوێستی ترەمپ: هەرچەندە چاوەڕێی پێشنیازی ئێرانە، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن "مەیلی بۆ فەرمانی هێرشکردن" لە ئێستادا بەهێزە.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی کۆشکی سپی: "هێرشی ئاسمانی یەکێکە لەو بژاردە سەرەکییەکان کە لەسەر مێزەکەن، بەڵام دیپلۆماسی هەمیشە بژاردەی یەکەم و دڵخوازی سەرۆک ترەمپە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران لە ناوخۆدا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی بووەتەوە. واشنتن بە وردی چاودێری دەکات بزانێت ئایا تاران ئامادەی سازشە لەسەر مەلەفی ئەتۆمی و مووشەکی لە پێناو ڕزگاربوون لە هێرشی ئەمریکا، یان بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ هەنگاو دەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





