
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانییەتی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە کۆی دەنگ "نووری مالیکی" وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران هەڵبژارد، لایەنە کوردی و سوننەکان گڵۆپەکەیان بۆ گەڕانەوەی سەوز کرد؛ مالیکیش یەکەم پەیامی ئەرێنیی ئاراستەی "موقتەدا سەدر" کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ڕاوێژکاری سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە هەڵبژێردرا، پارتی و یەکێتی و لایەنە سونییەکان پەیوەندییان پێوەکردوون و پیرۆزباییان لێکردوون، جەختیش دەکاتەوە لەوەی حکومەتەکەی مالیکی چاکردنی دۆخی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتیان، ئامانجی سەرەکیی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس موسەی، ڕاوێژکاری سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمشەو لە چاوپێککەوتنێکدا باسی لەوەشكرد، حەمید غەزی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە سەر بە ڕەوتی سەدرە لە حکومەتی داهاتووشدا لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. ئەوەش بە یەکەم پەیامی ئەرێنی کوتلەی مالیکی بۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی دادەنرێت کە ئەم ڕۆژانە هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن سەدر هەڵوێستی لەسەر گەڕانەوەی مالیکی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت بۆ سێیەم خول چی دەبێت.
٠ موسەوی وتیشی، نایانەوێت هیچ لایەنێک "ئیستفزاز" بکەن جا ئەو لایەنە بەشداری حکومەت بێت یا نا، بەڵکو دەیانەوێت حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی سەرکەوتوو بێت و خزمەتگوزاریی پێشکەش بە خەڵک بکات، هەروەها کار بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری وڵات بکات.
٠ لەبارەی هەڵوێستی کورد و سوننەش لەسەر کاندیدکردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لەلایەن سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، عەباس موسەی ئاشکرای کرد پارتی و یەکێتی لەگەڵ زۆرینەی سەرکردەی سوننەکان بۆ کاندیدکردنی مالیکی پیرۆزباییان لێکردوون.
زانیاریی زیاتر: ئەو ڕاوێژکارەی مالیکی ئەوەشی خستەڕوو، کاندیدکردنی مالیکی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە کۆی دەنگ بووە و "بە پێکەنین و سەڵاوات" لێدان کاندیدکردنەکە تێپەڕیووە، ئەویش بەبۆنەی ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەم قۆناغەی بنبەستی سیاسی و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






