
دیمەنی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی
ئاڤا نیوز
ئاسایشی سلێمانی دەستی بە ڕێکارەکانی ئازادکردنی بەشێکی دیکەی کارمەندانی "لالەزار" کردووە؛ هاوکات دۆسیەی دادگایی کردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای بۆ یەکلاییکردنەوەی شوێنی دادگاییکردنەکە، ڕەوانەی هەولێر کرا.
وێنە گەورەکە: کەیسە یاساییەکانی پەیوەست بە ڕووداوەکانی 22ـی ئابی ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی، ئێستا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی مەیدانییەوە بەرەو بڕیاری دادگا دەچن. گواستنەوەی دۆسیەکە بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، نیشانەی تێپەڕاندنی "گرێیەکی یاساییە" بۆ دیاریکردنی ئەوەی ئایا دادگاییکردنەکە لە سلێمانی بێت یان هەولێر.
چیرۆکی سەرەکی: خانەوادەی بەشێکی دیکەی گیراوانی لالەزار ئاگادارکراونەتەوە، بۆ ئەوەی بڕۆن و مامەڵەکانیان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی بەشێکی دیکەیان ئازاد بکرێن، ئەوانەی کە لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە بەشدارییان لە شەڕەکە نەکردووە، هاوکات ئێستا 76 کەس لە پاسەوان، کارگوزار و کارمەندانی دیکەی لالەزار لە زیندانی ئاسایش ماون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، بەشێکیان ئازاد دەکرێن، ئەوانەی کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 12-01-2026، یەکەم دادگایی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 کەسی دیکە لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لەمڕۆوە بە بەشێکی خانەوادەکانیان وتراوە بێن و مامەڵەی ئازادبوونی گیراوەکانیان تەواو بکەن. تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە بەشێکی دیکەیان ئازاد دەکرێن، بەڵام هێشتا ژمارەی وردیان دیار نییە."
باکگراوند: شەوی 22ـی ئابی 2025، دوای سێ کاتژمێر شەڕ لەنێوان هێزی کۆماندۆی یەکێتی و پاسەوانەکانی هۆتێل لالەزار، لاهوور شێخ جەنگی (سەرۆکی بەرەی گەل) و پۆڵادی برای لەگەڵ دەیان کارمەند و پاسەوان دەستگیرکران و تاوەکو ئێستا لە زینداندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





