عێراقچی پەردە لەسەر هۆکاری بڕینی ئینتەرنێت لادەبات

شەیری بکە لە:
عێراقچی پەردە لەسەر هۆکاری بڕینی ئینتەرنێت لادەبات

نەبوونی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت

ئاڤا نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆکاری بڕینی ئینتەرنێتی لە وڵاتەکەی بۆ "ڕێگریکردن لە فەرمانی تێرۆریستی" لە دەرەوە گەڕاندەوە و ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکان درێژکراوەی جەنگی 12 ڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل بوون بەرامبەر تاران.

وێنە گەورەکە: تاران ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان وەک "بەرەی جەنگ" دەبینێت. بە بڕوای عێراقچی، ئەوەی واشنتن و تەلئەبیب لە ڕێگەی هێرشی مووشەکییەوە بۆیان نەکرا، ویستیان لە ڕێگەی دروستکردنی پشێویی کۆمەڵایەتی و هاندانی "توخمە تێرۆریستییەکان" لە "13ـەمین ڕۆژی جەنگ"دا بەدەستی بهێنن.

چیرۆکی سەرەکی: عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "جەزیرە"، چەند زانیارییەکی هەستیاری ئاشکرا کرد:

٠ وەزیری دەرەوە دەڵێت دەنگی ئەو کەسانەیان لایە کە لە دەرەوە فەرمان بە تێکدەران دەدەن "تەقە لە پۆلیس بکەن، ئەگەر پۆلیس نەما، تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن."

٠ تاران دەڵێت دوای سێ ڕۆژ توانراوە دۆخەکە جێگیر بکرێت و بەشە سەرەکییەکەی ئەو گرووپانە دەستگیر کراون.

٠ پچڕانی ئینتەرنێت تەنیا بۆ بڕینی پەیوەندیی "تێکدەران" بووە لەگەڵ ژوورە ئۆپراسیۆنەکانی دەرەوەی ئێران.

زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەباشییەکی توندی ئەمنی لە ناوخۆی ئێران. عێراقچی دەیەوێت بە جیهان بڵێت کە هۆکاری بێدەنگیی شەقام "کۆنتڕۆڵی ئەمنی و هەواڵگرییە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ