گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی - تاران هەڵوەشانەوە

شەیری بکە لە:
گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی - تاران هەڵوەشانەوە

دیمەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی

ئاڤا نیوز

بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوخۆی ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران پەککەوتن و هەڵوەشێنرانەوە؛ هاوکات فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایدەگەیێنێت کە تاوەکو ئێستا هیچ فەرمانێکی فەرمییان بۆ ڕاگرتنی گەشتەکان پێنەگەیشتووە.

چیرۆکی سەرەکی: دوایین زانیارییەکان لەبارەی گەشتەکان بەم شێوەیەیەن:

لە سلێمانی: سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، گەشتەکانی ڕۆژانی 14 و 18ـی ئەم مانگە بۆ تاران و بە پێچەوانەشەوە، بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنییەوە بە تەواوی هەڵوەشێنراونەتەوە.

لە هەولێر: دوای دوو ڕۆژ لە وەستانی گەشتەکانی ئێران بۆ عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ (سێشەممە) گەشتێکی کۆمپانیای "ماهان ئێر" کاتژمێر 1:50ـی پاشنیوەڕۆ بگاتە هەولێر و دواتر بگەڕێتەوە تاران.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ داواکارییەکی فەرمیمان پێنەگەیشتووە کە گەشتەکان بۆ ئێران ڕابگرین، هەر بۆیە گەشتەکانمان هەڵنەوەشاندووەتەوە. ئێمە چاودێریی دۆخەکە دەکەین و بەپێی ڕێنماییەکان مامەڵە دەکەین."

زانیاریی زیاتر: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا داوایان لە هاووڵاتییانیان کردووە بە پەلە ئێران جێبهێڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ