کەجەکە: هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بە ئامانجی پاکتاوکردنی کورد ئەنجام دراوە

شەیری بکە لە:
کەجەکە: هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بە ئامانجی پاکتاوکردنی کورد ئەنجام دراوە

ئاڵای کەجەکە و ئاوارەبوونی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب

ئاڤا نیوز
 
 
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیەندراوێکی تونددا هۆشداری دەدات لەوەی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، بۆ لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی و پاکتاوکردنی کوردە. سەرنجیش دەخاتە سەر ئەوەی ئەم هێرشانە تەنیا بە حەلەبەوە ناوەستن و هەوڵ دەدرێت سەرجەم ناوچەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بگرنەوە. 
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەجەکە، لە ڕاگەیێڕاوەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، ئامانجی هێرشەکان، سڕینەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە و دەڵێت: "هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب، بە ئامانجی پاکتاوکردنی کورد ئەنجام دراوە. ئامانج لێی لەناوبردنی ئەنجوومەنە خۆجێیەکان بوو. ئەمە درێژکراوەی هێرشەکانە بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد لە هەموو ئەو وڵاتانەی کوردی تیادا دەژی."
 
کەجەکە دەشڵێت: "ڕێککەوتی ئەنجامدانی هێرشەکان "جێی سەرنجە" ئەم هێرشانە دوای کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل، حکومەتی سووریا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستیان پێ کرد. لەو ڕۆژەی ڕێککەوتن کرا لەسەر جێهێشتنی باشووری دیمەشق بۆ ئیسرائیل، هێرش کرایە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب. ئەمە نیشانەی ئەوەیە ئەمریکا و هێزە نێودەوڵەتییەکان یان ڕەزامەندییان نیشانداوە یان بێدەنگییان هەڵبژاردووە."
 
کەجەکە ڕەخنەی توند لە تورکیا دەگرێت و ڕایدەگەیێنێت، "سەرەڕای ئەوەی پەکەکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و لە 1ی ئادارەوە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە، بەڵام بە بەردەوامی باسی پەکەکە دەکرێت. ئەمە هێرشێکە بۆ سەر "بزووتنەوەی ئازادی" و بۆ شکستهێنان بەو ئاگربەستەی کە بە وردی پابەندی بووین."
 
٠ ئۆجەلان، داوای کردبوو بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار، شەڕ ڕابگیرێت و هەنگاوی پێویست بنرێت، بەڵام ئەوان هێرش دەکەن.
 
٠ نایانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵکو دەیانەوێت ئیدارەی خۆسەر لەناو ببەن.
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەجەکە بانگەوازێکی ئاراستەی ئاک پارتی و مەهەپە کردووە و دەڵێت: "ئێمە بەبێ دوودڵی و بە بوێرییەوە بەرپرسیارێتیی سەرشانی خۆمان جێبەجێ کردووە. داوا لە ئاک پارتی، مەهەپە و بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا دەکەین هەنگاوی پێویست بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بنێن و واز لە کاری تێکدەرانە بهێنن."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ