ماوەی پێنج ڕۆژە ئینتەرنێت لە ئێران بڕاوە

شەیری بکە لە:
ماوەی پێنج ڕۆژە ئینتەرنێت لە ئێران بڕاوە

پچڕانی خزمەتگوزاریی ئینەرنێت لە ئێران

ئاڤا نیوز

پچڕانی سەرتاسەریی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ئێران چووە پێنجەم ڕۆژی بەردەوامەوە؛ ڕێکخراوی نێتبلۆکس ڕایدەگەیێنێت کە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بە تەواوی لە جیهانی دەرەوە و لە یەکدیش دابڕێنراون.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێتبلۆکس (بۆ چاودێریی ئاسایشی ئینتەرنێت): 120 کاتژمێری تەواو بەسەر بڕینی هێڵەکاندا تێپەڕ بوو، ئەمەش وەکو ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکان بۆ میدیا جیهانییەکان دەبینرێت. بڕینی ئینتەرنێت جگە لە لایەنە ئەمنییەکە، ژیانی ڕۆژانە و کەرتی بازرگانیی ئۆنلاینیشی لەو وڵاتەدا ئیفلیج کردووە.

زانیاریی زیاتر: دەسەڵاتدارانی ئێران تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەکیان بۆ گەڕانەوەی هێڵەکان دیاری نەکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ فشاری توند دەخەنە سەر تاران بۆ کۆتاییهێنان بەم بایکۆتە و ڕێزگرتن لە مافی ئازادیی گەیشتن بە زانیاری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ