سوپای عەرەبیی سووریا ناوچەکانی مەسکەنە و دێر حافر دەکاتە ناوچەی سەربازی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی دووەم

ژمارەیەک چەکداری سوپای عەرەبی سووریا
ئاڤا نیوز
دەستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای عەرەبی سووریا، هەردوو ناوچەی مەسکەنە و دێر حافری لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب وەک "ناوچەی سەربازیی داخراو" ڕاگەیاند؛ ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دوورخستنەوەی تەواوەتیی هێزە کوردییەکان لەو ناوچانە.
بۆچی گرنگە: مەسکەنە و دێر حافر خاڵی ستراتیژین و وەک پردی پەیوەندی لە نێوان حەلەب و ڕەققە دەبینرێن. چۆڵکردنی ئەم ناوچانە لە لایەن هەسەدەوە، واتا کشانەوەی هێزە کوردییەکان بۆ دواوەی هێڵە بەرگرییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی فوورات و نەمانی دەسەڵاتیان بەسەر ئەو ناوچە عەرەبنیشینانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵیاندا مابوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای عەرەبی سووریا ڕایگەیاند: "بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە گرووپە چەکدارەکان دەکەین ئەم ناوچانە وەک پێگەیەک بۆ ئەنجامدانی کردەوەکانیان بەکاربهێنن؛ پاراستنی سەروەریی خاک و گیانی هاووڵاتیان لە پێشینەی کارەکانمانە."
٠ دەستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بڕیاریشی داوە هەردوو ناوچەی مەسکەنە و دێر حافر لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب وەک ناوچەی سەربازیی داخراو مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
٠ هاوکات داوای لە هاووڵاتییان کرد، بۆ پاراستنی گیانیان لە بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەو ناوچانە دوور بکەونەوە، سوپا جەختیشی کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە گرووپە چەکدارەکان دەکات کە ئەو ناوچانە وەک پێگەیەک بۆ ئەنجامدانی کردەوەکانیان بەکاربهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




