وەزارەتی خوێندنی باڵا: قوتابییانی کورد لە ئێران ئازادن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 13 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:

بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستیی. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامە ژمارەیەکی زۆری قوتابیانی کورد لە ئێران نیشتەجێن و لە چەندین زانکۆ ئەو وڵاتە دەخوێنن، خۆپیشاندان و ئاڵوزییەکانی ناوخۆیی ئەو وڵاتەش دڵەڕاوکێ خستووەتە ناو کەسوکاری ئەو قوتابییانە و وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش قوتابیان سەرپشک دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.یاسین ساڵح، بەرێوەبەری گشتیی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ئاڤای گوت: "وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابییانی کوردی لەوشارانەی ئێران کە گرژی و خۆپیشاندان تێدایە، ئازادی کردوون بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان چونکە سەلامەتی گیانی قوتابیان لە هەموو شتێک گرنگترە."
د.یاسین ساڵح، دەڵێت: "سەیری بارودۆخەکە دەکەین و لە ئەگەری درێژە کیشانی دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڕیارێکی نوێی دەدەین و لەدوای ئەو بڕیارەوە کاتی گەڕانەوەی قوتابییان بۆ ماوەی مانەوەی ساڵی خوێندن بۆ قوتابییەکان هەژمار دەکەین، ئاماژەشی بەوەکرد خۆشبەختانە تا ئیستا ڕفاندن، ونبوون، بریندار و کوشتن لەناو قوتابییەکی کورد نەبووە و سەلامەتن"
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خوێندن، ڕوو دەکەنە شارە جیاوازەکانی ئێران ئەمساڵ نزیکەی نزیکەی دوو هەزار قوتابی کورد لە زانکۆیەکانی ئێران دەخوێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





