هەرێمی کوردستان دەبێتە پێشەنگی ناوچەکە؛ ژیریی دەستکرد دەچێتە ناو پۆلەکانی خوێندن
- کوردستان
- 13 کانوونی دووەم

دانانی سمارت بۆرد لە یەکێک لە قوتابخانەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە پڕۆژەی "قوتابخانەکەم"ی بە هاوبەشی لەگەڵ "کوردستان فاوەندەیشن" ڕاگەیاند؛ سیستمێکی سەردەمیانە کە تێیدا ژیریی دەستکرد، ئەنیمەیشن و تاقیگەی گریمانەیی دەخرێنە خزمەت پرۆسەی فێربوون.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم حکومەتە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستمی لەم جۆرە جێبەجێ بکات. ئەمە وەرچەرخانێکی ژێرخانییە بۆ گۆڕینی شێوازی کلاسیکیی وانەوتنەوە بۆ شێوازێکی تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو کە تێیدا "سمارت بۆرد" دەبێتە جێگرەوەی تەختەی ڕەش.
بۆچی گرنگە: ئەم سیستمە نەک تەنیا ئاستی تێگەیشتنی قوتابیان بەرز دەکاتەوە، بەڵکو ڕێگاکانی وانەوتنەوە جۆراوجۆر دەکات. هەبوونی تاقیگەی دیجیتاڵی بۆ وانە زانستییەکان، ڕێگە بە قوتابی دەدات بەبێ مەترسی و بە تێچووی کەم، هەموو تاقیکردنەوە کیمیایی و فیزیاییەکان لە ناو پۆڵدا ئەنجام بدات.
چیرۆکی سەرەکی: پلانی گشتگیرکردنی پڕۆژەکە بەم شێوەیەیە: لە 250 پۆلی خوێندن لە "کۆمەڵگای پەروەردەیی بارزانی نەمر" دەستپێکراوە. بڕیارە بۆ ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە 1,000 قوتابخانە بگرێتەوە. جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە پێویستی بە دابینکردنی "سمارت بۆرد" بۆ هەموو پۆلەکان هەیە کە وەزارەت کاری لەسەر دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان: "حکومەتی هەرێم یەکەمە لە ناوچەکەدا کە ژیریی دەستکرد لە پەروەردەدا بەکاربهێنێت. ئەم سیستمە وانەکان بە شێوەی ئەنیمەیشن پێشکەش دەکات و تاقیگەی هاوشێوەی واقیعی تێدایە، کە وادەکات قوتابی زۆر بە ئاسانی کردارە زانستییەکان ئەنجام بدات."
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری پەروەردە لە پەراوێزی ڕاگەیاندنی پڕۆژەکەدا تیشکی خستە سەر دوو بابەتی دیکە:
وانەبێژان: تاوەکو ئێستا 600 مامۆستای وانەبێژ وەک شوێنگرەوەی ئەو مامۆستا گرێبەستانەی وازیان هێناوە، دامەزرێنراون.
کچە قوتابییەکەی دهۆک: وەزارەت لە نزیكەوە چاودێریی دۆسیەکە دەکات و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگان بۆ دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





