پەرلەمانتارێک هێرشی تووند دەکاتە سەر تەیف سامی: "خەزێنەی دەوڵەتی بەتاڵ کردووە"
- عێراق
- 13 کانوونی دووەم

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد مەیاحی، پەرلەمانتاری عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی بە "شکستخواردوو" ناوبرد و تۆمەتباری کرد بەوەی لە ڕێگەی بڕیاری هەڵە و تەخشان و پەخشانکردنی پارەی گشتی لەسەر بنەمای "پەیوەندیی تایبەت"، بودجەی وڵاتی بەتاڵ کردووە.
وێنە گەورەکە: عێراق لەبەردەم فشارێکی دارایی قورسدایە و کورتهێنان لە بودجەدا هەڕەشە لە مووچە و پڕۆژەکان دەکات، داهاتووی دارایی وڵاتیش بەهۆی قەرزەکان و دابەزینی داهاتەوە لە تەمومژێکی قووڵدایە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد مەیاحی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" چەند تۆمەتێکی قورسی ئاراستەی وەزیر کرد و وەزیری دارایی تۆمەتبار دەکرێت بەوەی خەزێنەی دەوڵەتی بۆ مەرامی تایبەت بەکارهێناوە. گوتوشیەتی هەرکەسێک داتاکانی وەزیر لەبارەی قەبارەی قەرزەکان و دۆخی دارایی ببیستێت، تووشی شۆک دەبێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد مەیاحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق:"وەزیری دارایی خۆی بناغەی کێشەکەیە؛ لەسەر بنەمای پەیوەندیی تایبەت پارەی گشتیی تەخشان و پەخشان کردووە. بەم زووانە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە و ناتوانێت خۆی بێتاوان نیشان بدات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





