بە فەرمانی مەسرور بارزانی؛ سەرجەم "کان"ـەکانی دەوروبەری بەنداوی گۆمەسپان لادەبرێن
- کوردستان
- 13 کانوونی دووەم

دیمەنی بەنداوی گۆمسپان لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری دا بە هەڵگرتنی سەرجەم ئەو (کان)ـانەی لە سنووری بەنداوی گۆمەسپان کار دەکەن؛ بڕیارەکە نەک تەنیا ڕاگرتنی کارەکانیانە، بەڵکو دەبێت لە ماوەی 10 ڕۆژدا شوێنەکان چۆڵ بکرێن و چاڵەکانیش پڕ بکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان. بوونی کانەکانی بەرد لە مەودایەکی زۆر کەم لە بەنداوەکە، مەترسیی جدیی بۆ سەر جەستەی بەنداوەکە دروست کردبوو، هاوکات سیمای سروشتیی ناوچەکەی بەهۆی دروستکردنی چاڵی قووڵەوە شێواندبوو؛ ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ئەو پڕۆژە نیشتمانییەیە لە هەر هەرەسێکی پێشبینیکراو.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی نووسراوێکی فەرمیی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کە ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کراوە:
ناوچەی قەدەغەکراو: هەموو ئەو کانانەی لە سنووری گۆمەسپان تاوەکو دووریی دوو کیلۆمەتر لە ناوچەی سەنحاریب و بەستۆڕە کار دەکەن، دەبێت هەڵبگیرێن.
پڕکردنەوەی زیانەکان: خاوەن کانەکان پابەند دەکرێن بە پڕکردنەوەی ئەو چاڵە گەورانەی بۆ شکاندنی بەرد دروستیان کردووە.
ڕاگرتنی مۆڵەت: لەمەودوا مۆڵەتی کارکردن بە هیچ کانێکی دیکە لەو سنوورە نادرێت.
زانیاریی زیاتر: لیژنەیەکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێکهێنراوە. تاوەکو ئێستا 15 نووسراوی فەرمی بۆ داخستنی 15 شوێنی جیاواز دەرکراون. لیژنەکە لە بەیانییەوە (چوارشەممە) دەستبەکار دەبێت و دەبێت لە ماوەی تەنیا 10 ڕۆژدا سەرجەم کانەکان دابخرێن و ناوچەکە بگەڕێنرێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






