دەسەڵاتدارانی مالیزیا و ئیندۆنێزیا بەکارهێنانی 'گڕۆک' ڕادەگرن

شەیری بکە لە:
دەسەڵاتدارانی مالیزیا و ئیندۆنێزیا بەکارهێنانی 'گڕۆک' ڕادەگرن

لۆگۆی گڕۆک، وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز
 
 
گڕۆک چات بۆتێکی دەستکردە و پەیوەندی هەیە بە پلاتفۆڕمی سۆشیال میدیای ئێکس-ی ئیلۆن ماسکەوە، بەهۆی نیگەرانیی زۆرەوە لە دروستکردنی وێنەی دیپ فەیکی و وروژێنەری سێکسی، وڵاتانی مالیزیا و ئیندۆنێزیا بڕیارییان داوە ئەو چات بۆتە ڕابگرن. 
 
 
چیرۆکی سەرەکی: دەسەڵاتدارانی مالیزیا و ئیندۆنێزیا، ڕایانگەیاندووە، 'گڕۆک' خراپ بەکاردەهێنرێت و بۆ دروستکردنی وێنەی دەستکاریکراوی کەسانی ڕاستەقینە، بەبێ ڕەزامەندیی خەڵک و بەتایبەتی خانمان، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ مافەکانی مرۆڤ و سەلامەتی بەکارهێنانی خەڵک لە ڕێگای ئۆنلاینە دەخستە مەترسییەوە.
 
 
بڵاوکراوەی فەرمی: کۆمیسیۆنی پەیوەندی و میدیای مالیزیا دەڵێت: "پێشتر ئێکس-یان ئاگادارکردووەتەوە لەبارەی دووبارە بەکارهێنانی خراپی گڕۆک و داوای پاراستنی توندتریان کردووە، بەڵام پلاتفۆرمەکە سەرکەوتوو نەبووە لە چارەسەرکردنی مەترسییە سەرەکییەکان بۆیە گڕۆک بە ڕاگیراو دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ڕێوشوێنەکان باشتر دەدۆزنەوە."
 
 
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری پەیوەندییەکان و کاروباریی دیجیتاڵی ئیندۆنێزیا، میوتیا حەفید، دەڵێت: "خراپ بەکارهێنانی ئامرازی Ai وەک پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆڤ و سەلامەتی ئۆنلاینە، وەزارەتەکە بە فەرمی داوای ڕوونکردنەوەی لە ئێکس کردووە سەبارەت بە کارکردنی گڕۆک."
 
 
زانیاریی زیاتر: گڕۆک ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات وێنە دروست بکەن و دەستکاریی بکەن لە ڕێگەی ڕستەی نووسینەوە (پرۆمپت). ڕێکخەرەکان دەڵێن: "ئەم ئامرازە بە شێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنرێت بۆ گۆڕینی وێنەی کەسانی ڕاستەقینە و دانانیان لە دۆخی وروژێنەر یان سێکسی."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ