حەکیم: عێراق پێویستی بە چارەسەری ئابووریی و پاراستنی سەقامگیریی هەیە
- هەواڵ
- 13 کانوونی دووەم

عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
عەممار حەکیم دەڵێت، عێراق ڕووبەڕووی کێشەی ئابووریی گەورە بووەتەوە، ئەمەش پێویستی بە چارەسەری ستراتیژیی درێژخایەن و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، لە دیدارێکدا لەگەڵ د. فواد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات و ڕۆڵی وەزارەتی دەرەوەیان لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و چەسپاندنی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە دۆخی ئابووری، حەکیم دەڵێت: عێراق ڕووبەڕووی کێشەی ئابووریی گەورە بووەتەوە، ئەمەش پێویستی بە چارەسەری ستراتیژیی درێژخایەن و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی نیشتمانی لەڕێگەی کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای سەردەم هەیە.
لەلایەکی دیکە: لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی جەختی لە گرنگی پاراستنی ئەو سەقامگیرییە کردەوە کە لەسەر ئاستی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئەمنی بەدی هاتووە، جەختیشی لە یەکڕیزیی پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





